په‌یوه‌ند خیام
ژوانێک له گه‌ل شاعیری به‌رێز عارف عه‌زیزی
په‌یوه‌ند خیام.......له کام شاری کوردستان له دایک بوی ؟ ئێستا له کوێ ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ی؟
عارف عه‌زیزی..........ئه‌من به وته‌ی باوک و دایکم که ده‌ڵێن له‌وساڵه‌ی که هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان هونه‌رمه‌ندی خوا لێ خۆش بوو حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر کۆچی دوایی کردوه له هه‌مان ساڵدا تۆش هاتویته دونیاوه.
که واته ده‌کاته ساڵی 1972 له گوندی "هه‌ڕه‌میان"ی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ر به پارێزگای کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتومه‌ته دونیاوه به‌ڵام مانگ و ڕۆژه‌که‌ی که‌یه ئه‌وه‌یان مه‌گه‌ر خوا خۆی بیانزانێ
.پپه‌یوه‌ند خیام..........چی هه‌ستێک یاخود چی شتێک هانی دای که شعر بنوسی؟
.
عارف عه‌زیزی.....به‌ڕاستی هۆی هاندانی من بۆ نووسینی شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئۆردوگای کورده ئاواره‌کانی که‌مپی " التاش رومادی" .له ساڵی 2000 ئه‌من بووم به به‌رپرسی لاوانی ناوچه‌که‌مان ناوچه‌ی ساره‌وه‌ن"باوه‌جانی" ئه‌وکات یه‌کێتی لاوان کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه و ڕۆژنامه دیواری و کێبه‌رکێ و ئاهه‌نگ و شه‌وه شیعری زۆر جالبیان ده‌گێڕا زۆر له گه‌نجه‌کانی ئۆردووگاکه‌م ده‌بینی که خه‌ریکن به موتاڵا و نووسینی شیعر و بابه‌تی جۆراو جۆر منیش نه‌م ویست له‌وان به دوا که‌وم، هه‌ر بۆیه هه‌وڵم دا خۆم بگه‌یه‌نم به‌وان هه‌ر واشم کرد.پپه‌یوه‌ند خیام.............کام له شاعیره به‌رێزه‌کان سه‌رنجتان راده‌کێشێت..؟
زۆرن ئه‌و شاعرانه‌ی که سرنجی من ڕاده‌کێشن من ته‌نیا ئیشاره به چه‌ن که‌سێکیان ده‌که‌م، شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵا په‌شێو، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، هتد
...
په‌یوه‌ند خیام.........شعر چ مانایه‌ک ده‌به خشێت لای به‌رێزتان؟ عارف عه‌زیزی
شیعر به لای منه‌وه زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێ،شیعر هه‌ستێکی پاکه تێکه‌ڵ به خوێن و ده‌ماری هه‌موو مرۆڤێکی خوێنه‌ره
.شیعر نه‌بێ خۆشه‌ویستی وجوودی نی‌یه
.شیعر ده‌توانێ ئاوێنه‌ی کلتوور و سه‌قافه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ
.شیعر ده‌بێته سروودی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌بێته ڕۆح بۆ مووسیک و گۆرانی، ده‌بێته هیواو هێز بۆ شۆڕش و خه‌بات، ده‌بێته به‌ڵێنی و په‌یمان له به‌ینی شه‌هید و خاک و نه‌ته‌وه‌دا دا
.شیعر نه‌بێ کۆمه‌ڵگا له خه‌وی شووم و نه‌هامه‌ت هه‌ڵ ناستێ
.شیعر ئۆکسجینی ڕۆحی کۆمه‌ڵگایه ژیان بێ شیعر مه‌حاڵه
.شیعر به دێڕێک و دوو دێڕ وه‌سف ناکرێ
.
په‌یوه‌ند خیام......خۆشترین کاتی ژیانت کام کاتانه‌ت؟
عارف عه‌زیزی.......... ماوه‌ی 30 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌و ووشه‌یه‌م به داخه‌وه ئێستاش پێ‌ی نه‌گه‌شتووم و هه‌ر چاوه‌ڕێیم
په‌یوه‌ند خیام:ناخۆشترین سات و کات که له ژیانتا به‌سه‌رت هاتبێ
عارف عه‌زیزی.................ئه‌وه‌ی له بیرم بێ هه‌ر له ساڵی 1979 تاکو ئێستا که ئاخری 2008 ئه‌من هه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌م، سێ ساڵی نه‌بێ باقی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم له که‌مپه‌کانی ( سه‌رته‌ک، مه‌یدان، دسکه‌ره، ئه‌لتاش، ئه‌لکه‌رامه و ئه‌لڕویشد ) دا بردووه‌ته سه‌ر ئیدی خۆشترین کاتی ژیانم کامه بێ.؟
په‌یوه‌ند خیام..........زۆر جار شاعیران ره‌خنه‌یان لێ ده‌گیرێت .....واته ره‌خنه لای به‌رێزتان چێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
عارف عه‌زیزی.......... ئه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ وجوودی هه‌بێ له نێو هه‌ر کارێک‌دا ده‌بێ ڕه‌خنه‌شی لێ بخیردرێ چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه تاکو ئه‌وڕۆهیچ مرۆڤێک بێ که‌موو کۆڕی نه‌بووه و ناشوێ.
هه‌ر مرۆڤێک به‌پێ‌ی کار‌و ئه‌زموونێ که هه‌یه‌تی به‌شی خۆی که‌موو کۆڕی هه‌یه جا چی شاعر بێ یان هه‌ر که‌سێکی دیکه
.به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ڕه‌خنه‌کان ئایا ڕه‌خنه‌کان ڕه‌خنه‌ی به‌جێن یان ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌رن.به بۆچوونی من ڕه‌خنه‌ی به‌جێ‌ی هه‌ر خوێنه‌رێکی ئاگا له ده‌یان چه‌پکه گوڵی دۆستێکی لامل کوت و چه‌پڵه لێده‌ر به سوودترێکه بۆ هه‌ر شاعرێک و نووسه‌رێک
.به‌گشتی ئه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گران نه بونایه شیعری کوردی نه‌ده‌گه‌شته ئه‌م ئاسته‌ی که ئێستا
په‌یوه‌ند خیام....شعره‌کانت زیاتر باسی چی ده‌که‌ن ؟
عارف عه‌زیزی..........دیاره من ئه‌وه‌ی به مێشکمدا بێت ده‌ینووسم هه‌ر جۆرێک بێت ،به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ته‌مه‌نم له غوربه‌ت دا بردوه‌ته سه‌ر و وه‌ک کوردێکیش هه‌ست به‌وه‌ی ده‌که‌م که زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تیم له‌سه‌ره زۆربه‌ی شیعره‌کانم شیعری نیشتمانی و غه‌ریبین.
په‌یوه‌ند خیام.......دوا وته‌ت بۆ مالپه‌ره‌که‌مان و بۆ خوێنه‌ران چیه ؟
عارف عه‌زیزی.......سه‌ره‌تا سڵاو ڕێزم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌ران و بینه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت
پاشان زۆر سوپاسی هه‌ستی برایانه‌ت ده‌که‌م که منت که‌وتووه‌ته یاد و ئه‌و ده‌رفه‌تت پێ دام ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ت عه‌رزکه‌م
.جارێکی دیکه سوپاس و هیوای سه‌ر که‌وتنت بۆ به ئاوات ده‌خوازم
.