.

                             

Peiwendy

Helperke music Honrawe Pashbnema Wenei Julau

Gulzari Gorani

Dagrtn

Malewe

 

 

            
 
         

 

 

 

 گۆشه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ هۆنراوه‌کانی خاتوو شــێخانـی

 

 

 

مه پر سه  دڵم مه پرسه

به ر   له ئه و   نه  له دوای ئه و 

ته نیا  دڵم  دا بوو  به ئه و

ساڵاهای ساڵه

ئاشقی  بووم!

بۆ  به ختیاری فیدای بووم

دڵۆپ...دڵۆپ

خوێنم لێ  ئه چۆرا

له پێناوی!!!!

به ڵام..

ئه ی  په خشانه ی  ژیانم

هیچ جارێ نه هات ‌بڵێ!

تۆ..هی منی!!!!

بۆ یه ...... وازدێنم

چیتر.... نایدووێنم

شه پۆڵی خه یاڵه کانی ئه وه ستێنم

هه رگیز  له خه ونیشما  بانگی نه که م

رۆمانی  ئه شقی نه خووێنم

 

رۆژێک دێ،،،

هه ر ئه گه رێته وە

به چاووی  پر فرمێسکه وە

له به ر   ده رگاکه ما

په شیمانی  ئه یتووێنته وە

 

ئه و  سات ..... پێی ئه ڵێم

ئیدی  من نیم!

به سه ر  تا بشعرێنێ

گۆرانی   بۆ بڵێ

سازی  ئه وینێ  بۆ بژێنێ

شیوە نی  دووری  بۆ بگرێ

 

 

 

___________________________________________

 

 

سڵاو   فاڵانتاین  سڵاو 

ئه مڕۆ    ڕۆژی  خۆشه ویستیه 

ڕۆژی  دیاری   و  ماچی  سپیه

ڕۆژ  ڕۆژی  تۆیه!

 ئه مڕۆ       گزه نگ رووی    له ئێمه یه !

ئه شقی منیش  بۆ  تۆ   ره وایه!

پێشكه شكه ین چه پكێ گوڵ

تا  شادبن  گیان و  دڵ

ئه م  په رژینه   بشكێنین

په یمانی  هه تایێه  ببه ستێنین

ئه مڕۆ  ڕۆژ  ڕۆژی ئاشقانه

رۆژی  ووه ڵامی هه موو  پرسیاره كانه    

تۆش   خۆشه ویستیت  ده ربڕه  

دڵنیا به   گیانه !

چێوی  ئه شق  مه ی  ره وایه

به خه یاڵ  دیمانه ی بێ هودایه

  چاووانێ  هه لێنه  

خۆشه ویستی په لكه زێرینه ی ژیانه

بژاوه ی گه ڵای ئاشقانی به هاره  

ئه مڕۆ  ڕۆژ  ڕۆژی  من و تۆیه! 

شاری ئه شقمان گه شه ترین ئه ستێره یه

 

valantine le dwwry aw

 

گۆرانی  هه سره تم سه ری هه ڵگرتو ،  پێشوازی ڤالانتاین بوو 

بۆ به هار نامه یه ك ، سه د خۆزگه  ی   له  رێگا بوو،

 كه ناری سیروان من و ئه وی هه ڵكێشا                  

كه نداڵی خۆزگه كانم  هه ڵوه شا

************************************

خۆزگه م به خۆزی خودایه 

ته نها  جارێ  بۆ من  بووایه

شه رابی  قه ده ر  ئه ڕژا یه

 دره ختی  هیوام  ئه ژیاوه

 

هۆ  لالۆم   هۆ

گووێچكه كانێ بزرینگێ

وا منم  دیسان

فایلی  ئه شقت  ئه كه مه وه

باسی تۆ ئه چێنمه وه

له ده شت و دۆڵ و دێر و وه ردێ

 من له گه ڵ  پێنووسم  و په ره كانێ 

باسی  تۆ  ئه دروینه وه 

تۆ   هه میشه  له دڵمای 

له گه ڵمای، له هۆشمای، له دینمای

له هه ر كوێ بی

هه  ناسه ی  ساردم  راتئه كێشێ 

 

 **********************************************

هۆ جانه هۆ !!

ئێستا به م  وه ختا

له م كاته  بێده نگیا

له گه ڵ  هاژ‌ه ‌هاژه ی  ده ریا یه    

به     شه پۆڵی    زه ریایه          

وه ره،  ئه ی شاهێدی دڵدارم  وه ره

مه ترسه له كێڵگه ی بێوه فایه

ده روونی هه سره تم باوه ش ئه كاتێوه

***************************************** 

هۆ  یارێم  هۆ 

دڵم  زۆر  ته  نگه 

ئومیدم گه لێ  بێ ڕه نگه

ئه ترسم بێ  تۆی  پیری مۆ‌‌غانم كا

خه یاڵت له ناخێوه  ئاواره م كا

ئێشی ئه شق له سێداره م دا

تۆ،  وه ره   ئه ی عیشقم 

له گه ڵ ده نگی شمشاڵ ، ئاوازی كه مان

له  زه رده ی پرشه نگی ئێواران 

هێمن هێمن 

وه ره  وه ره 

له گه ڵ  بای  شه ماڵی  شه‌ووان  وه ره

تۆ  مه ترسه  له  ته م و مژ و گه ردا 

سه ودای  هاوارم  ئه د دۆ زێته وه     

 

 


 

 

ده نگی  نیشتیمانم

  

 

كورد، گیان له سه رده ست

بۆ  كوردستان، بۆ گۆرانی  (ئه ی ره قیب)

بۆ ئازادی كوردستان ی  گه وره،

به س  بێ  ووشه ی ئازار  و  ژان

ووشه ی گیریان  و  ماڵ وێران

نیشتیمانی  من

به بارانی  دوژمن  ته ر نابێ

له كانی  خوێن  ناترسێ

نێو هه وری ره ش ناخنكێ

 

دوونێ    هه ولێر   و   سلێیمانی

ئه مرۆ  مه هاباد   و   ئامه د

به یانی  قامیشلۆ   و  ئه فرین

 با  راپه ین   بۆ  جارێكی تر

له   راپه رینی  پێشو   گه وره تر

بینه خشێنین  به  ئاگری   نه ورۆز

سنووری   یه ك   پارچه

كورد ستانم    ‌ئازاد  كرێ

سێ   رۆڵه كه ی  تر

  له  باوه ش  گرێ  

فرمێسكی   شادی   ببارێنێ

 

سه یر كه ن   ئه ی  خه ڵكی  جیهان

دوژمن   خۆی  رێگا  خۆشكه ره

كوردیش   خۆی  جهنگاوه ره 

رۆڵه  ی   له  خه باته

 ئاشقانه   شێتی   ووڵاته

په روانه ن   له ده وری چیاكانه

بۆیه   دوژمنی  گه مژه ڵ

پێیان  ناوێرێ

ریویانه  په لاماری   بێتاوانان    ده نێ

ناتوانێ  بێته  مایدانی  شێرانه

چونكه   ده زانێ

كورد، ئا ماده یه

  شۆرشی  سعید ی پیران  نووێكاتێوه

مه ردانه  كۆماری  مه هاباد  دامازرێنتێوه