ئه‌م گۆشه‌یه تایبه‌ته به هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار
دڵـشـــــــاد
پێنج ماچ
- 1-
ئه رێ گوڵم له بیرت دێ
له زۆر شیرینی ماچێکتا
به زۆر لێت نه ئه بوومه وه
پرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟
بڵێم هه نگوینت خواردوه
ئه تۆش ووتت نا به و خوایه ی
لێووم هه روا شیرین بووه
.!
-2-
ئه ی جارێکیان له ماچێکا
تا
پشووی ئیشمان ته واو بووماچی ئێمه پشووی نه بوو
ئه زانی بۆ؟
چوونکه ئه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆمان
خواردنێکمان نه بردبوو
.!-3-
ئه ی ئه و ماچه ی که جغاره‌که‌م
تاسه‌ر فلته‌ر بووبه سۆته‌ک
بۆپشوویه کی هه‌ناسه‌ش
لێوومان له یه‌کتری نه‌بوو
مناڵ ئاویان پێداکردین
ووتیان ئاگرتان تێبه‌ر بوو
ئێمه‌ش سوپاسمان لێکردن و
ووتمان مناڵان ببوورن
هیچ ئاگامان له‌خۆ نه‌بوو
.!-4-
ئه ی ئه و ماچه ی که پێم ووتی
ئه من هه‌نگم
با لێوی تۆش
گوڵ ئاسا بێکه شیله ی لێوی تۆم مژی
هه ند شیرین بوو
له شیرینیان ناوومان لێنا
هه‌نگوینی ماچ
.!-5-
ئه‌م ماچه‌مان وه‌ک ماچ نه‌بوو
له خۆشی و مزری ئه وماچه
له وێستگه یێ
بردینیهوهزینده خه‌وێ
تا به‌ئاگا
هاتینهوهشهمهندهفهر به‌جێی هێشتین
هه موو
نه‌فه‌ری له ناویبه ده ست
... ماچی- براڤۆ- یێکیانبۆ هاویشتین
.!
1
خه یاڵ
ئا خر گووڵم
زۆر پێم وتی
له كه‌ناری ده‌ریای عیشقم
مه‌له مه‌كه
ده‌نا ئه‌تبا بۆ قووڵایی
گاڵته‌ت ئه‌كرد به‌قسه‌كانم
پێت وابوو،،تۆ
له سه‌ر پشتی كه‌شتی نوحی ؟
زۆر پێم وتی تۆ په روانه ی
نزیك گڕی عه شقم مه به،،
ده نا ئه بیت به قوربانی
واتئه زانی گڕی عیشقم
ناتسوتێنێ و،،
له خه یاڵتا ئیبراهیمی
وا خه ریكه له ناو ده ریای عیشقی منا
ئه خنكێیوو،،
به گڕی دڵم ئه سووتێی
نه كه شتی نوح دادت ئه دا‌و
نه خه یاڵی ئیبراهیمی.
dlshad
2
* * * * * *
= دوو هێڵی ته ریب =
خۆ شه ویستم ،،،،،
خۆ ئه زانم ،،، چاره نووسمان
له دوو هێڵی ته ریب ئه چێ
ته ریبیش قه ت بۆ یه کناچێ
به ڵام گیانه دڵنیامه
ئه م دووهێڵه ,, چاره نووسه
گه ر له پۆڵاش به هێزتر بێ
به تینی گه رمی عه شقمان,,,
نه رم ئه بێ ،،
که نه رمیش بوو
لاریش ئه بێ
که لاریش بوو
له شوێنێکا
خاڵی گه یشتن دروست ئه بێ ..!
دلشاد
3
* * * * * *
دڵم نایێ
دڵـم نایێ چاووم له تۆ بتروکێنم
ئه ڵێم نه وه ک ببیه هه ڵم و
کتو پڕ وون بی و،،، نه تبێنم
گومان ئه که م ،،
له بچووکی ماڵی دڵم و،،،
له گه وره یی ،،، ئه وینی تۆ
چونکه تا دێ ،،
له ناو دڵما گه وره ئه بی‌و
زۆر ئه ترسم بڵێ ی چیتر
جێ ی گه وره ییم نه بێته وه
له ناو دڵی بچووکی تۆ !
4
* * * * * *
دیكتاتۆری خۆشه‌ویستی
ئه ی ئه و که سه ی
هاتی له په نجه ره ی دڵما
بلێتێکی عه شقت لێ کڕیم و
چاوه کانمت کرده وێستگه ی ،،،
کۆچێکی بێ گه ڕانه وه !
به پا پووجێکی پاژنه تیژ
ته ق ته ق ،،ته ق ته ق
چه ند چاڵێکت هه ڵکه ند له سه ر
شه قامی هه ستی بێێگه ردم و ،،
خۆت له ده ریای چاوه کانما
په ڕانده وه..
بێره حمانه
هاتی دڵمت وێران کرد‌و
خۆکوژ ئاسا
نارنجۆکی گه رای عه شقت
له ده روونما ته قانده وه
منت کرده هه زار پارچه و
وامئه زانی،، تۆش له گه ڵ من وورد وورد ئه بی
که چی من بوومه قوربانی و
تۆی دیکتاتۆریش،، بۆی ده رچووی .
5
* * * * * *
هه ناسه
دیاره تۆ هه ناسه ی منی،،
بۆ یه،،، کاتێ لێم وون ئه بی
هه ناسه م بێ تۆ ته نگ ئه بی !
هه رچه ند دڵه ئاسنه که ی تۆ
به فووی ئاهم گه رم نابێ
به ڵام چیبکه م ،،،
که تۆ بۆ من هه ناسه بی‌و
ژیانیش بێ هه ناسه نابێ .
6
* * * * * *
هه نگوینی ماچ
خۆشه ویستم،، به بیرت دێ
له جێژوانێکا ،، پێم ووتی
ئه من هه نگم
با لێووی تۆش،، گووڵ ئاسا بێ
که شیله ی ئه م گووڵه م ئه مژی
هه ند شیرین بوو له شیرینیان
ناومان لێنا هه نگوینی ماچ !!!!7
* * * * * *
ڤیتامینی عه شق
نازداره که م ،، باوه ڕ ئه که ی ؟
ژه هر بکه ین،،،، به شه راب و
له گه ڵ یه کا بیخۆینه وه
پێ ی نامرین !!
حاڵی زیکری عیشق وایه
له گه ڵ یه کبین
ژه هر ئێکسپایه ر ئه بێ و
بۆ مان ئه بێ به ڤیتامین .!!
8
* * * * * *
* * * * * *