ئه‌م گۆشه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هۆنراوه‌کانی هه‌ستیار

ئیدریس عه‌بدوڵ

 

 

 

،،،،،جوانی تۆ،،،،، 
 

                                                   

من لە جوانیت وا تێ ئەگەم

هیچ کەس وەسفی تۆی پێ ناکرێ

 

خامەش لەوە کەسیفترە

راست بێتەوەو بەتەمابێ

 

وەسفی جوانی تۆ بنوسێ

بەڵام گوڵم هێندە جوانی

 

کە دەچیتە بەر ئاوێنە

ئەو سیفەتی خۆی دەگۆڕێ

 

وێنەکەی تۆ بۆ هەتایە

لە ناخی خۆیدا هەڵدەگرێ

 

 

 


 

1

 


 
عیشق و دووری تۆ

 

لە دووری تۆ ڕەشم پۆشی وەکو ڕەشی چاوەکانت

سیاچارەو تەعزێ بارم بەبێ تیشکی نیگاکانت

 

لەوەتەی تۆ تەنیات کردوم تەنیاترم لە تەنیایی

نەکەی دڵت بکەی بە بەرد بمهێڵیەوە بە تەنیایی

 

بڕوا بکە لە دوری تۆ خۆشی و شادیم وەلاناوە

چاوم کزو لاواز بووە توانای بینینی نەماوە

 

هۆ گیانەکەم خێرا وەرە  ڕزگارمکە لەم ئازارە

چونکە تەنیا بە تۆ دەکرێ شفای ئەم دڵە بریندارە

 

وەرەو ڕوحمت لە دڵدا بێ دەستت لەسەر دڵم دانێ

نەوەک بمرم لە غەریبی کەسیش بەم عیشقەم نەزانێ


 

2

 

 

لەبیرت دێ کە پێت وتم

قایشی پێڵاوەکەم پچڕا

من پێم وتی

هانێ دڵم خەمە ژێر پێت

هەتا پێ بنێی بە سەریا

یا برژانگی چاوم ڕاخەم

هەتا ڕێ بکەی بە سەریا

کەچی هیچ گوێت بە هەستی من نەدا

بە نازەوەو بە شەلە شەل

گرته بەر ملی ڕێگا

لەو ڕۆژەوە بۆ هەتایە

منت بەجێهێشت بە تەنیا

 

3

 
 

 

پرسیار و وەڵام

 

,,,ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەکەت وەستابووم

کەسێک هاتوو پرسیاری کرد

!بۆچی لێرەدا وەستاوی...؟

,,منیش لە وەڵامدا وتم

.چاواڕوانی یارەکەمم

وتی یاری تۆ کامەیە...؟

وتم ئالێرەدا ڕابووەستە

تا کیژەکان یەک یەک هەموو تێدەپەڕن

کامە لە هەموو جوانتر بوو

.دڵنیابە کە ئەوەیە


 

4

 *  *  *  *  *  *

  مـــاڵــه‌وه‌

 

aram.shad@hotmail.com

 

 onl

>>>>>  Www.AramShad.Com  <<<<<  Hunermendani Kurd  !! >> New Page 1 >>>>  Www.AramShad.Com <<<< هه‌نه‌رمه‌ندانی کــورد >   گۆرانی + بیــانی ، هۆنراوه‌ ، ڕۆژنامه‌و هه‌واڵ ، لینکی هه‌مه‌ڕه‌نگ New Page 1 هونـه‌رمـه‌ندانی کورد  >> گۆرانی کوردی، بیانی ، داگرتن، لینکی هه‌مه‌ره‌نگ،وێنه‌، هۆنراوه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد  / موسیک ، داونلۆد ، هه‌واڵ، لینکی به‌سود، وێنه‌،