ئهم گۆشهیه تایبهته به هۆنراوهکانی ههستیار
عومهر شــکـــاری
دەردى دوورى
چـەند بـەسۆیە ئازارەکـەت
بـۆ نـاپـرسى لە یارەکەت
کە سـووتانـت جـەرگ و دڵـى
بـە چاوە پـڕ خومـارەکەت
ڕۆیى، نـەمـا ســاڵانــى زوو
ئـەو زەمـانە لات بـەسەرچوو
ئـێستاش کەوا یادت دەکەم
بـە گشت گیانما ئەکشآ تەزوو
هـەر کە یـادى شێوەى جوانت
لـەگـەڵ زەردەى دوو لـێوانت
دێـتە پێـش چـاوانى لـێڵـم
ئەگریم بۆ خۆم چون شێوانت
دەردى دوورى زۆر گرانە
پڕ ئازارە پڕ لە ژانە
خەمە، مەینەتە، ناسۆرە
هەنیسکە، شینە، گریانە
تەمەنم چوو، لە دەستم دا
ئاگرت لە جەستەم بەردا
نەمزانی وام بە سەر دێنى
لەناو خەما ئەمڕزێنى
بێباوکى گەلێ چاترە
دووریت بەتینە، ئاگرە
سوتێنەرە، وەک دۆزەخە
پێشم ئەلێى خۆت ڕاگرە
1
* * * * * *
شەوى تەنیایى
ئەمشەو دیار نەبووى
ئەمشەو دیار نەبووى
ئەمشەو لە گریەم
ئاگادار نەبووى
ئەمشەو وەک شەوان
کە هاتمە جێژوان
بۆچ لێم پەنهان بووى
ئەى مانگى تابان
ئەمشەو نەمبینى
شێوەى شیرینى
یارى نازەنین
دەم بە پێکەنین
خونچەى پشکووتوو
هۆى شادمانى
جەستەى گڕگرتوو
شەوێک نەتبینم
سەختە برینم
تۆ ئەى (بەهار)ى
خۆشی و دیارى
ئێستا پیشەمە
شیوەن و زارى
2
* * * * * *
وڕێنە
لە گێژى خەما ونم
ڕاستى نایەتە ڕێمان
سووچى تۆیە یا منم
دەستبەردار نابێ لێمان
یا کڵۆڵییەکەى تۆیە
پڕ دووکەڵو بۆسۆیە
منیشى گرتۆتەوە
وا ژینم ڕەنجەڕۆیە
کێ ئەڵێ من (وەلى) نیم
بۆ (شەم ) بوومە پەروانە
یا(مەجنون)ى شەیدا نیم
ئا لەو کێوو هەردانە
کوا ئەوەندە بێهۆشم
دڵم لاى تۆ نەمێـنێ
گەر ساتێ لە یادت کەم
خوا گیانم لێ بسێـنێ
3
* * * * * *
جێت ناهێڵم
هۆ (شەم)ەکەم، خەونى ژینم
ساتێ وەرە لام بتبینم
نەشمیلەکەم (خاتوو زین)م
وەرە ساڕێژ کە برینم
هۆ (لەیلا )کەم! من (مەجنوون)م
بە بێ تۆ من نییە بوونم
بە بێ تۆ من شێتو وێڵم
مردن نەبێ
جێت ناهێڵم.. جێت ناهێڵم
4
* * * * * *
سڵاو لە تۆ
سڵاو لە تۆ، لە ڕەنگو بۆ
لە باڵات و چاوو برۆ
کام گوڵە بۆن خۆشە بۆ تۆ
لەگەڵ دڵما
پێشکەش بە تۆ
پێشکەش بە تۆ
هەرگیز من ناژیم بەبێ تۆ5
* * * * * *
دوورى
تا کەى لێت دوور بم
تا کەى لێت دوور بم
تا کەى هەر دیلى
دوو لێوى سوور بم
تا کەى خەڵوتکێش
بەژنو باڵات بم
ئازیز ! ڕێم بدە
با هەر لە لات بم
با هەرگیز لەلاى
تۆ نەڕۆمەوە
پەژارەى دووریت
لەبیر بەرمەوە
ئەوسا بشمرم
زۆر شادمانم
خۆم بە شەهیدى
ئەوین ئەزانم
من و تۆ
تۆ بـێباکـى منیش پەشێو
من فرمێسک و، تۆ بزەى لێو
من ئاهی سارد، تۆ گۆرانى
شەو شیوەنمە تا بەیانى
تۆ پۆشتە و جوان، واى لە سەیران
منیش دەروێش هەر جەفاکێش
بۆ ناپرسى لەم دەروێشە
کە بۆ تۆ دڵ پڕ لە ئێشە
لە ژمارە(8)ى گۆڤارى (نیگا) بڵاوکراوەتەوە
6
* * * * * *
نازت
کێ وەکو من نازى کێشای؟
بە هۆنراوە وێنەى کێشاى؟
یا کێ وەک من لە خەڵوەتا
لەبۆ عشقى تۆ ئەسووتا؟
یا کام دڵسۆز بە شێوەى من،
دەستى بۆ خستیتە گەردن؟
من تۆم کردە بەشێک لە خۆم
خۆشمویستووى بە ویـَنەى خۆم
ئەى تۆ بۆچى نامدوێنـى؟
هەر بێوەفایى ئەنوێـنى؟
دە جارێک تۆش وەکو من بە !
لە خەمى ئەوینا ون بە !
خۆشی و شادیى خۆت بنوێنـە !
بێگەرد بە، ویـَنەى ئاویـَنە
من ویستم تۆ وا ڕابێنـم
لە ناو دڵما بتڕویـَنم
نەمزانى لێم حاڵى نابى
کەوى شاخیى، ماڵى نابى
7
ئازیزەکەم
ئازیزەکەم بۆچ وا
لە ئاستم بێخەمى
بۆچ بە باڵاما ئەپۆشی
بەرگى خەمباریو ماتەمى
خۆ زۆر نییە تۆ دەناسم
میوانى دڵەى خەمبارم
لەو ڕۆژەوەى خۆشم ویستووى
خەریکى شیوەنو زارم
وا هەست ئەکەم بۆ من خەم بى
تامى خۆشیت لێ نەچـێژم
زمانیشم لاڵو لەنگە
نازانم چیت بۆ ببێژم
تکام وایە کە بمناسى
تابزانى کەوا من کێم
دڵخۆشم کە لە خۆشیى خۆت
لە ڕێى ژینا ببە هاوڕێم
ئەزانم لێم بەگومانى
ئەى بۆ خۆتم دوور لێ ئەگرى
تۆم خۆش ئەوێ بەدڵو گیان
دڵى من بەس بۆ تۆ ئەگری
* * * * * * * *
8