.
ئه‌م گۆشه‌یه تایبه‌ته به هۆنراوه‌کانی
خــالیــد شــه‌یـدا
ده‌ریاێك له فرمێسك بۆ دوعا
دوێنی شه‌و دوعام له خه‌وا بینی
له بن دارێك
جلێكی سپی پۆشی بوو
له سه‌ر تاشه به‌ردێك دانیشت بوو
چوار ده‌وره‌ی به مۆم ته‌نرا بوو
هه‌ندێ جار پێده‌كه‌نی و ناوناوه‌ش ده‌گریا
كاتێ پێده‌كه‌نی
...گڕی مۆمه‌كانیش هه‌موو پێده‌كه‌نین و گه‌ش ده‌بوون
ده‌كه‌وتنه هه‌له‌كه سه‌ما
كه به‌ردبارانه‌كه‌شی وه‌بیر ده‌هاته‌وه
ده‌گریا
...كه چۆن به‌رده‌كان له هه‌موو لایه‌ك
شاڵاویان بۆ ده‌هێنا و
هه‌موو جه‌سته‌یان به سه‌ریه‌كدا
داپلۆسی
گڕی مۆمه‌كانیش هه‌موو پێكه‌وه كز ده‌بوون و
فرمێسكیان له چاوان ده‌رژا
هه‌ندێ جاریش كه توره ده‌بوو
ده‌ستی بۆ كۆمه‌له به‌ردێكی به‌رامبه‌ری درێژ ده‌كرد و
پێ ده‌گووتن
....ئێوه منتان ڕسوا نه‌كرد
ئێوه خۆتان ڕسوا كرد
كێ هه‌یه ئێوه‌ی خۆش بوێ
هه‌موو كه‌س ڕكی لێتانه
نه‌فره‌تان ده‌كات
من سیمبولی خۆشه‌ویستی بووم
به ئێوه ڕسوا نه‌كرام و ناكرێم
من هه‌موو ئه‌و ده‌رگانه‌م كردوه
كه له سه‌ر خۆشه‌ویستان
داخرابوون
من هه‌موو ئه‌و په‌ردانه‌م دراند
كه له سه‌ر خۆشه‌ویستان
هه‌ڵدرابوون
من ئه‌و چرایه گه‌شه بووم
تاریكیم له سه‌ر خۆشه‌ویستان
نه‌هێشت
من ده‌ریاێێك فرمێسكم بۆ ڕژا
به‌ڵام ئێوه له سه‌رانسه‌ری دونیا
نه‌فره‌تان لێكرا
ئێستاش هه‌ر نه‌فره‌ت ده‌كرێن
ڕووتان ره‌شه
هه‌تا دونیاش ماوه
قه‌د ڕووتان سپی نابێته‌وه
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر
23.04.08
ئه‌لبوومی ڕوحه وون بووه‌كان
هه‌نگاو
... هه‌نگاو
به دوات گه‌رام
هه‌ر دیار نه‌بووی
له دوا جاری سه‌فه‌ریشم دا
خۆشم لێ وون بوو
جا نازانم زێتر به دوایی خۆم دا
بگه‌رێم ...
یان به دوایی تۆ
دووریانێكم له پێشه
ئه‌گه‌ر به دوایی تۆ دا بگه‌رێم
كه‌سێكی وا شك نابینم
به دوایی خۆم دا بگرێ و
له سوچێكی ئه‌م دونیایه
بمدۆزته‌وه ...
ئه‌گه‌ر به دوایی خۆشم دا بگه‌رێم
كه‌سێكی وا نیه رایبسپێرم
به دوایی تۆ دا بگه‌رێ و
بتدۆزته‌وه ...
له‌م ناوه‌دا حه‌په‌ساوم
هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌م
ناتوانم خۆشم بدۆزمه‌وه
به یه‌كجاری له به‌رچاوان
وون بوویمه .... خالید شه‌یدا - هانۆڤه‌ر
!!..
قه‌ندیل ناكهوێئهی هه‌ڵۆیه به‌رزه فڕه‌كانی
بناری قه‌ندیل
ئێوه نه‌وه‌ی ئه‌م خاكه‌ن
تا مردنیش كۆڵناده‌ن
ئێوه هه‌میشه هه‌ر به‌رز فڕن
ده‌نگتان ده‌گاته هه‌موو شوێنك
باكتان نه‌بێت
ئێوه قه‌ندیڵتان له پشته
هیچ نه‌ترسێن
له‌م گورگه بۆرانه‌ی
هێرشیان كردۆته سه‌رتان
ئێوه هه‌ڵۆن
ئه‌و قه‌ندیله‌ی ئێوه‌ی په‌روه‌رده كرد
زۆر قایمه هیچ نارمێ
هه‌موو بن دار و به‌ردێكی
هه‌ر هه‌ڵۆیه
....ئه‌م قه‌ندیله هێشتا ته‌واو توره نه‌بووه
گه‌ر تووره بێت
له ناوه‌وه ده‌بێته گركانێك و
به سه‌ریان دا داده‌پرژێ
یان ده‌بێته ده‌ریایه‌ك
له ناو شه‌پۆله تووره‌كانی
ده‌یانخنكێنێ
من به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م
قه‌ندیل كۆڵه‌گه‌ی پشتی ئێوه‌یه
ئه‌م قه‌ندیله زۆر قایمه و خۆڕاگره
به زه‌بر و زه‌نگی ده‌ستی ئه‌وان
قه‌ت ناكه‌وێ
..........
. . . . . . . . . . . . . .
چاوی مێژوو
با هه‌ر بۆ خۆیان بدزن و
درۆ بكه‌ن
خه‌ڵك له خشته به‌رن
ڕاستیه‌كان له میلله‌ت بشارنه‌وه
بۆ كوێ ده‌چن
چاوی مێژوو زه‌ره‌بینه
هیچ شتێكی لێ وون نابێت
هه‌موو شتێك ده‌دۆزته‌وه
چاوی مێژوو كامیره‌یه
گه‌نده‌ڵی له هه‌ر بستێكی ئه‌م وڵاته بێت
وێنه‌ی ده‌گرێت
چاوی مێژوو ڕۆژنامه‌یه
هه‌ر كه‌سێك له‌م وڵاته
بۆنی گه‌نده‌ه‌ڵی لێ بێت
له گۆشه‌یه‌ك ده‌ینووسته‌وه
چاوی مێژوو په‌یامنێره
نه شه‌رم له‌من ده‌كا نه له تۆ
به رۆژ و شه‌و هه‌ر ده‌گه‌رێ
تا هه‌واڵێكی ده‌ستكه‌وێ
تا سه‌ر‌ژمیری دز و جه‌رده‌كانی
ناو شار بكه
بزانی رۆژی چه‌ندیان دۆڵار ده‌ست ده‌كه‌وێ
له كامه بارن له‌م شاره
له كامه ماڵان له‌م كۆڵانه
هه‌میشه ده‌ستیان
له ناو ده‌رپی و سیتیانی ژنانه
چاوی مێژوو هه‌ر چی هه‌بێ ده‌یدركێنی
زۆر بێ باكه و
نه له چاو سوركردنه‌وه و هه‌ره‌شه
نه له زیندان ترسی نیه
زۆر چاڵاكه
.....گرینگ نی یه ئیمرۆ
رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژن
به‌ڵام باش بزانن
به‌یانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تان زانی
به سه‌ده‌ها رۆژنامه‌نووس
وه‌كوو چرۆی لقی دارێك سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن
ژیانتان لێ ده‌كه‌نه قوزه‌رقورت
ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكه‌ن
....خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر
..ئه‌لمانیا ٢٠ /٧/٢٠٠٨
. . . . . . . . . . . . . . . .
قه‌ڵه‌م ...!!!
زۆر جار تفه‌نگ ناتوانێ
سه‌نگه‌رێ له دوژمن بگرێ
یان وره‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك بروخێنێ
به‌ڵام قه‌ڵه‌م كه تووره بوو
نه سه‌رۆك ده‌ناسێ نه سه‌ركرده
هه‌ر ته‌نیا به ووشه
پڕی ناو دڵیان ترس ده‌كا و
ده‌سته‌ڵاتیان پێ له‌ق ده‌كا
سه‌رۆكه‌كان باكیان
له گولله‌ی تفه‌نگ نیه
وه‌ڵی هه‌ر نووسینێك
له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی هه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤارێك
ببینن و بیخوێنه‌وه
یه‌كسه‌ر زوو له ترسانه زنده‌قیان ده‌چێ و
زراویان ده‌ڕژێ
ده‌زانن ئه‌م میلله‌ته به جارێ له‌م ژیانه
نارازیه و ...
كورسی و ده‌سته‌ڵاتیان
له ده‌ست ده‌چێ
با باش بزانن ئه‌م میلله‌ته
زۆر بێزاره ...
له تووره‌یان دڵیان
بوویته گركانێكی گه‌وره
گه‌ر گڕ بگرن
تا دونیا به جارێ سه‌راو و ژێر نه‌كه‌ن
زۆر مه‌حاله به ئاسانی
دابمركێن ...........