.
ئه‌م گۆشه‌یه تایبه‌ته به هۆنراوه‌کانی
خــالیــد شــه‌یـدا
قه‌ڵه‌م ...!!!
زۆر جار تفه‌نگ ناتوانێ
سه‌نگه‌رێ له دوژمن بگرێ
یان وره‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك بروخێنێ
به‌ڵام قه‌ڵه‌م كه تووره بوو
نه سه‌رۆك ده‌ناسێ نه سه‌ركرده
هه‌ر ته‌نیا به ووشه
پڕی ناو دڵیان ترس ده‌كا و
ده‌سته‌ڵاتیان پێ له‌ق ده‌كا
سه‌رۆكه‌كان باكیان
له گولله‌ی تفه‌نگ نیه
وه‌ڵی هه‌ر نووسینێك
له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی هه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤارێك
ببینن و بیخوێنه‌وه
یه‌كسه‌ر زوو له ترسانه زنده‌قیان ده‌چێ و
زراویان ده‌ڕژێ
ده‌زانن ئه‌م میلله‌ته به جارێ له‌م ژیانه
نارازیه و ...
كورسی و ده‌سته‌ڵاتیان
له ده‌ست ده‌چێ
با باش بزانن ئه‌م میلله‌ته
زۆر بێزاره ...
له تووره‌یان دڵیان
بوویته گركانێكی گه‌وره
گه‌ر گڕ بگرن
تا دونیا به جارێ سه‌راو و ژێر نه‌كه‌ن
زۆر مه‌حاله به ئاسانی
دابمركێن ...........
سڵاو ئه‌ی نیشتمان.........!!!
هۆ خاكه‌كه‌م
ئه‌ی نیشتمانی بێ داڵده و
بێ سنورم ،
حه‌زم نه‌كرد ته‌نیا یه‌ك بستیش
له تۆ دوور بم
به‌ڵام چی بكه‌م زۆر ناچار بووم
به‌ر له‌وه‌ی لێت دووركه‌ومه‌وه و
به جێت بێڵم
حه‌زم ده‌كرد تاجێكی زێرینت
له سه‌ر بكه‌م
بتكه‌م به شای نیشتمانم
حه‌زم ده‌كرد منیش ئیمرۆ
شه‌هیدێك بام
وه‌كوو هه‌موو شه‌هیدانی
ڕێگای ئازادی و ئاشتی
به‌ڵام به‌م چه‌شنه
قه‌ت نه‌مدیبای
نه ناوت هه‌یه
له ناو نه‌خشه‌ی جیهان
نه ئاڵاكه‌ت شكاوه‌یه
له باره‌گای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌ی گوڵی خه‌م ڕه‌وێنم ...!!
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ نه‌تبینم
بێ تۆ ناتوانم بژیم
وا هه‌ست ده‌كه‌م
ڕۆژێك له ته‌مه‌نم
كه‌م ده‌بێ ...
وا هه‌ست ده‌كه‌م
شتێكم لێ وون بووه
بۆیه دڵم سه‌خله‌ت ده‌بێ
كچێ تۆ بۆ من...
زۆر شیرینی ...
له هه‌نگو‌ینش شیرینتری
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ نه‌تبینم
دڵم له خۆیه‌وه بێزار ده‌بێ
هه‌موو خۆشیم لێ تاڵ ده‌بێ
جا بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م
هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵمابی
وه‌كوو سۆما له چاو مابی
ته‌نیا چڕكه‌یه‌كیش
لێم وون نه‌بی
......
تۆ خوا نه‌كه‌ی دڵ بشكێنی ...!!!
گه‌ر هه‌ر شتێ
له شووشه بێ بشكێ
یه‌كسه‌ر وورد و خاش ده‌بێ
گه‌ر به سیكۆتینیش چاكی بكه‌ی
وه‌كوو جاری پێشوو
به یه‌كتری وه‌نانووسێ
گه‌ر دڵی منیش بشكێ
یه‌كسه‌ر تووره و توند ده‌بێ
ته‌ژی زام و برین ده‌بێ
هه‌وێنی خۆشه‌ویستی تیا نامینێ
ڕۆژانه‌ش زۆر بێ ئارامه و
شه‌وانیش خه‌و له چاوه‌كانی ناكه‌وێ
كچێ ئازیز .....
تۆ خوا نه‌كه‌ی دڵ بشكێنی
ئاخ و ئۆفی تیا بروێنی
هه‌وینی خۆشه‌ویستی با لێنه‌رژێ
ته‌ژی زام و برین ببێ
با له سۆز و هه‌ست خۆشه‌ویستی
بێ به‌ش نه‌بێ .....
خالید شه‌یدا
.................
هۆ پیره شاره‌كه‌م هه‌ولێر...!!
خۆ هێشتا به ته‌واوی
برینی كۆنت سارێژ نه‌بوو
برینێكی تر له جه‌سته‌دا سه‌ری هه‌ڵدا
تۆ له شاخیش قایم تری
زۆر محاله بتوانن بترمێنن
دڵت له وان گه‌وره‌تره
زۆر بێ باكی
ڕۆژ به ڕۆژ...
هێز و گوڕت له جاران زێتر ده‌بی
داستانت پڕه له مێژوو
تۆ بوێر و چاونه‌ترسی
شۆره‌سواره‌كه‌ی سۆرانی
هۆڵاكۆ نه‌یتوانی بتبه‌زێنی
تۆ ته‌نیا نیت...
ئێمه هه‌موو وورد و درشت
له‌گه‌ڵتداینه تا هه‌تایی
له پێناوت خوێن ده‌رێژین
كاسه سه‌ر و چاو ده‌نێژین
دوژمنانت له هه‌ر كوێ بن
گۆرستانیان بۆ ده‌كه‌ین
به مه‌رگ و خوێن
تۆ ڕه‌هبه‌ری...
پێشه‌نگی كاروانی سه‌روه‌رانی
قه‌د نابه‌زی ...
ئێمه‌ش پشت و په‌نای تۆین
هه‌میشه له پێناوت له سه‌نگه‌رین
هه‌تا تۆ ئه‌م قه‌ڵایه و مناره‌ت هه‌بێ
دوژمن پشتی تۆی پێ له عه‌ردی نادرێ
هه‌ر دۆرایه حه‌دی چیه
پێت بوێرێ ...
كێ هه‌یه تۆ نه‌ناسێ
ناوت له ناو ئینسكلۆپیدیای
هه‌موو جیهان نووسراوه
تۆ شارێكی زۆر كۆن و دێرینی
مادامه‌كێ قه‌ڵا و مناره‌ت له پشته
گه‌لیش هه‌مووی بۆت له سه‌ر پێ یه
هێز نیه پێت بوێری
خۆشه‌ویستی هه‌موومانی
ئێستاش پایه‌ته‌ختی كوردستانی....
.................
____________________________________________________________
له خاچ دانی دوعـــــا.....!! -1
07.0425 ئاسمان فرمێسكی ڕژا
سه‌ر خاك
خاك تووره بوو
هاواری چوو بۆ عه‌رشی خودا
كاتێ به‌رد بارانیان ده کرد
دڵی پیاوه‌کان و که‌سوکاری بوونه به‌رد
وێژدانه‌كان چاویان قوچاند و
ده‌سه‌ڵاتیش نوقه‌ی له ده‌م ده‌رنه‌هات
ئه‌وه ڕه‌وشته
ئه‌و کرداره
گه‌وره‌ترین تاوانه
دژی یاسا و مرۆڤایه‌تی یه
كاره‌ساتێكی دڵ هه‌ژێنه
ئێوه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن...
دوعا كچێكی ئه‌ڤیندار بوو
به هیوا بوو...
وه‌کو هه‌موو کچێک ببێت به بووك
تارایه‌كه‌ی زه‌رد و سور و سه‌وز و سپی بێ
كه‌چی به بێ تارا
خستییانه ناو كه‌ژاوه‌ی
مه‌رگی خوێن
ڕووحیان له جه‌سته ده‌رهێنا
بوو به هێمایه‌کی تری خۆشه‌ویستی
وه‌كو خه‌ج و سیامه‌ند(٢) و كه‌ریم و ستی(٣)
چووه ڕیزی ئه‌ڤینداران
بوو به په‌پووله‌یه‌كی بێگه‌رد و جوان
له به‌هه‌شتی مرۆڤایه‌تی
ناسرا له سه‌رانسه‌ری جیهان
چووه ناو باغی عاشقان
بوو به په‌ری یه‌که‌ی کوردستان
١-كچێكی ناسك و جوانی كوردی یه‌زیدی بوو ته‌نیا ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی تێپه‌ر نه‌كرد بوو
ئه‌ڤیندار بوو ،خزم و كه‌س و كاری به شێوه‌یه‌كی درندانه به‌رد بارانیان كرد و گیانی له ده‌ست دا.
٢-داستانێكی دڵداریه ، ئه‌و جووته عاشقه بوون كه نه‌گیشتنه یه‌كتر و مه‌رگ گیانی لێسه‌ندن .
٣- داستانێكی دڵداریه له به‌عشیقه ی شسه‌ربه شاری ( موســڵ ) ڕوویداوه به ده‌ستی ئاغایه‌كی زۆردار خوێنیان ڕژا .
خالید شه‌یدا____________________________________________________________
ئه‌ی چاو
شه‌رم مه‌كه له ڕوخسارم
جارانم من هه‌ر كه‌سه‌كه‌ی
كه فرمێسكت بۆ ده‌ڕێشتم
له دڵت دا ده‌بووه زامی عه‌شق
بۆیه ڕوخسارت ڕه‌نگی
عه‌شقی منی گرتبوو
ئێستاش دڵی به وه‌فات
نازانم بۆ گۆڕاوه
به‌م شێوه‌یه لێم ده‌ڕوانی
هه‌ر وه‌كوو نه‌مت دیوه و
نه ده‌مناسی ....
له بیرت چوو
له ڕۆژگاری هه‌موو ژوانه‌كانمان
كاتمان چۆن به‌سه‌ر ده‌برد
دار و دره‌خت نه‌ماوه
ڕه‌نگی من و تۆی نه‌گرتبێ
ئه‌وه‌ندی له ژێری دانیشتووین
جێگای په‌نجه‌ی من و تۆی پێوه نه‌بێ
گه‌ڵاكانیش له ده‌فته‌ری
ڕۆژانی ته‌مه‌نیان نووسیویانه
شایه‌دحاڵن باش ده‌یزانن
شۆسته نی یه نه‌مان ناسێ
ئه‌وه‌ندی پیایدا ڕۆیشتووین
ئه‌گه‌ر سه‌یری گلۆپه‌كانی
سه‌ر جاده‌كه‌ی
ئه‌وانیش وێنه‌یان گرتووین
وێنه‌ی هه‌ر دووكمانی تێدا دیاره
قه‌ت له به‌ر چاوان وون نابێ
گوڵ نه‌ماوه له قژ و په‌رچه‌مت نه‌دابێ
یان بۆنی ویت نه‌گرتبێ
ئه‌وه‌ندی من بۆم هێناوی
ئه‌گه‌ر جارێكی تر
به به‌رده‌میان دا ڕه‌ت ببی
باش ده‌تناسنه‌وه
چونكه بۆنی قژ و په‌رچه‌مت
له وان ده‌چێ
له بیرت چوو جار و باریش
كه له ته‌كما دانیشتبووی
له شه‌رمانه له‌رزت ده‌گرت
كه تازه منت ناسیبوو
وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه سه‌رمات بێ
منیش ناچار وه‌كوو
منداڵیكی ساوا
ده‌مگرتیه ئامێز و ده‌مهه‌ژاندی
ئیتر به‌سه ، شه‌رمی ناوێ
شه‌رم مه‌كه له ڕوخسارم
من هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی جارانم
تاكوو ئێستاش وه‌كوو جاران
له دڵه‌وه نه‌گۆڕاوم....
08/11/2006 هانۆڤه‌ر
.................
با نه‌بمه خۆڵه‌مێشی ناو ئاگردانی غه‌ریبی
زۆر جاران
بیر له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه و
ده‌بمه پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ناو سه‌نگه‌ری غه‌ریبیم
به فیشه‌كه شێته‌كانم
ته‌قه له ڕابووردوه
نه‌گریسه‌كانم ده‌كه‌م
بۆم ناپێكێن
منیش ئه‌وه‌ندی تر
قینم لێیان ده‌بێته‌وه
هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
له ناویانبه‌رم
به‌ڵام زۆر ئارمم گرت
بێهوده بوو
ئه‌وه چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌شم
ڕۆژێك خۆیان
بده‌نه‌وه ده‌ستم و
ته‌سلیمم بن
له جیاتی ئه‌وه‌ی له ناویانبه‌رم
تا نه‌بنه
خۆڵه‌مێشی ئاگردانی غه‌ریبی
به سمارته‌ی مێژوو ده‌یان سووم
له‌گه‌ڵ ڕۆژه
داهاتووه‌كانم
په‌یكه‌رێكی تازه‌یان
لێ ده‌تاشم
. . . . . . . . . . .
ده‌ردی دووری تۆ.
ده‌ردی دووری تۆ زۆر گرانه
هه‌موو ساتێكم
هه‌ر ئێش و ژانه
هه‌ر چه‌نده دووری
بۆ من شیرینی
له ناو دڵ و هه‌ستم
زۆر خۆشه‌ویستی
چاو به فرمێسك و دڵ
په‌رێشانم
ده‌ردی دووری تۆ
دێوانه‌ی كردووم
هاواری دووریت
كۆتایی نایێ
خه‌میش له دڵی من
قه‌ت دوایی نایێ
ژیانم به بێ تۆ
گه‌لێك ناخۆشه
به‌هاری دڵم وه‌كوو پایزه
ده بگه‌رێوه
با دڵم شاد بێ
با چیتر فرمێسك
له چاوم نه‌ڕژێ
با كۆتایی بێ
خه‌م و ئێش و ژان
دڵمت بۆ ده‌كه‌م
به هه‌واری عاشقان
تا جارێكی تر دوورنه‌كه‌ویه‌وه
خه‌م و ژان و ده‌رد و په‌ژاره
له دڵی من
با نه‌ژێته‌وه......
12/09/06
. . . . . . . . . . .
بۆ ئه‌و كچه‌ی هه‌رگیز له‌یادم ناچێته‌وه
ئه‌و كاته‌ی
بیرت لێ ده‌كه‌مه‌وه
له په‌خشانێ یان له شیعرێ
ناوت دێنم
تۆ جوانترین
خۆشه‌ویستی
بۆ من
تۆ بووی هه‌توانی
زامی دڵه‌كه‌م
هه‌رگیز ناتوانم
له یادتكه‌م
كاتی خۆی
وێنه‌یه‌كم لێ وه‌رگرتی
به دیاری
له ناو ئه‌لبۆمی دڵما
بۆم پاراستی
ئه‌و بزه و خه‌نده‌ی
له سه‌ر لێووت بوو
ئای كه جوان بوو
درۆیه ئه‌وه‌ی ده‌لێ
مۆنالیزا..
له تۆ ده‌چێ
فریشته‌ش وه‌ك تۆ
جوان بێ
ئه‌وه‌نده جوانی
بۆ من
قه‌د له دڵما و
له‌به‌ر چاوم
وون نابی
قه‌د له هۆشم دا
ده‌رناچی
تۆم قه‌تاوقه‌ت
له یاد ناچی
مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی بمرم.....!!
01/12/ 05
. . . . . . . . . . .
ده‌ردی دووری تۆ.
ده‌ردی دووری تۆ زۆر گرانه
هه‌موو ساتێكم
هه‌ر ئێش و ژانه
هه‌ر چه‌نده دووری
بۆ من شیرینی
له ناو دڵ و هه‌ستم
زۆر خۆشه‌ویستی
چاو به فرمێسك و دڵ
په‌رێشانم
ده‌ردی دووری تۆ
دێوانه‌ی كردووم
هاواری دووریت
كۆتایی نایێ
خه‌میش له دڵی من
قه‌ت دوایی نایێ
ژیانم به بێ تۆ
گه‌لێك ناخۆشه
به‌هاری دڵم وه‌كوو پایزه
ده بگه‌رێوه
با دڵم شاد بێ
با چیتر فرمێسك
له چاوم نه‌ڕژێ
با كۆتایی بێ
خه‌م و ئێش و ژان
دڵمت بۆ ده‌كه‌م
به هه‌واری عاشقان
تا جارێكی تر دوورنه‌كه‌ویه‌وه
خه‌م و ژان و ده‌رد و په‌ژاره
له دڵی من
با نه‌ژێته‌وه......
12/09/06
د ڵی من
سه‌نگه‌رێكی
زۆر قایم و حاسێ یه
زۆر هه وڵیان دا
هیچ هێزێك
نه یتوانی داگیریكا
كه چی زۆر به سووك و سانا
له لایه ن كچێكی
چاو ڕه ش و گه ش
به سۆز و خۆ شه ویستی و
گوڵ باران
داگیر كرا
10.04.06
هۆ داره‌به‌ن
خۆزگه‌م به نیسی ئێوارانت
كه له ژێرت دا
ژوانم ده‌گرت
ده‌ستم ده‌خسته
ناو كه‌زیه زێرینه‌كانی
ئه‌و كچه و
قژ و په‌رچه‌مم بۆن ده‌كرد
به په‌نجه‌كانیشم
مه‌مكۆڵه‌م هه‌ڵده‌گڵۆفین
به لێوه‌كانیشم
كوڵمه‌كانم ماچ ده‌كرد
ئاخ داره‌به‌ن
له‌وه‌تی له ڕه‌گه‌وه
هه‌ڵكێشراوی
شوێنه‌واریشت دیار نی یه
نیسیشت هه‌ر نه‌ماوه
خۆ تۆ داڵده‌ی دڵدارانی
ئێوارانی ئه‌م ناوه بووی
جێی ماچوو موچیی
كور و كچانی
وه‌رزی هاوینان و به‌هاران بووی
منی عاشق
خوشه‌ویستی كچێكم
له ناو دڵ دا سه‌وز بوو بوو
ئه‌و كچه‌ی كاتێ خۆی
دڵی لێ داگیر كردم
نامده‌زانی له كوێ
له ژێر كام نیسی كامه داره
له‌گه‌ڵی دا ژوان بگرم
نامده‌زانی چۆن و
له كوێ قژ و په‌رچه‌می
بۆن بكه‌م
كوڵمه و لێوه‌كانی
ماچ بكه‌م
ئای داره‌به‌ن
خۆزگه‌م به‌و ساتانه‌ی
كه له ژێر نیست دا داده‌نیشتم
تا ئه‌و ده‌هات
چاوه‌ڕێ بووم
تا خور ئاوا ده‌بوو
سه‌ری به شانم ده‌كرد
منیش بۆنی
قژ و په‌رچه‌مم ده‌كرد
پڕی ناو ده‌مم ماچ ده‌بوو
ئاخ هه‌زاران ئاخ
له‌م ڕۆژانه‌ی لێم به سه‌ر چوو
نایبینمه‌وه جارێكی تر
ڕۆژانی تر
وا ته‌مه‌ن چوو....
هانۆڤه‌ر 24/09/06.................
ئه‌ی كچی بێ وه‌فا
له‌به‌ر چی تۆ وات لێكردم
هه‌موو ژیانت لێ تاڵ كردم
هه‌ی بێ وه‌فا و له خۆڕازی
تۆ زۆر به خۆت دا ده‌نازی
به قسه‌ی خه‌ڵكیت له‌گه‌ڵ كردم
ڕۆیشتی و دڵت ڕه‌ش كردم
كوژاندته‌وه چڕای ژینم
له تاریكایی جێتهێشتم
لێم بوویه ڕه‌شه بای پایز
هاتووی نه‌وه‌ستای هه‌رگیز
وه‌رزی خه‌زانت بۆ ناردم
گوڵی به‌هارت وه‌راندم
بۆچی هێنده بێ ویژدانی
به‌م چه‌شنه لێم ده‌ڕوانی
عه‌شقت نه‌هێشت له دڵم
دڵی لاویت لێ پیر كردم
به‌سه به‌سه هه‌تاكوو كه‌ی
دڵه‌كه‌ی من ئازار ده‌ده‌ی
ئه‌و ڕۆژانه‌ت وه‌بیر نایی
كه پێت ده‌ووتم ئۆخه‌ی
تۆ په‌یمانت نه‌شكێنی
هه‌تا سه‌ر له‌گه‌ڵما بی
بۆچی په‌یمانت شكاند
دڵی منت له خۆت ڕه‌نجاند
خۆشه‌ویستیم له دڵ نه‌ما
ڕك و كینه‌ت چاند له دڵما
. . . . . . . . . . .
بۆ ئه‌و كچه ی خۆشم ویست و خۆشم دەوێ
ئه و ڕۆژانه م
له یاد ناچێ ی
كه نه‌هاتم بۆ ژوانت
بۆ ڕامووسان و
بۆ ماچی ی كوڵمه‌كانت
تێڕ تێڕ له ئامێزت
بخه‌وم
تۆش بۆم بخوێنی
وه‌ك كه‌ناری
گوێم له ترپه ی
دڵت بگرم
چۆ ن بۆ م لێدە دا
وه‌كوو سه‌عاته‌كه‌ی
دە ستت
ئه‌و ڕۆژانه م
له یاد ناچێت
كه نه هاتم بۆ ژوانت
خه م له دڵم بڕەوێنی
به‌و وو شه نه ی
كه دە یزانی
برسیه تی دڵم تێر كه ی
به ماچی ی لێوه كانت
قژه كه شت بكه ی
به په رژینێ
بۆ ئه وه ی كه س نه مانبینێ
ناو ناوه ش
مه میله شت بمژم
وه كوو منداڵه كه ی
به ر مه مكانت
ئیتر هه رگیز نه دە مردم
له به ر چاوە جوانه كانت
ئه و ڕۆژانه‌م
له یاد ناچێ ی
كه نه‌هاتم بۆ ژوانت
شه رمه زارم
لێم ببورە به س ئه‌م جارە
لێم زوێر و دڵته نگ مه به
دە زانم داخت له دڵدا زۆرە
منیش دڵم بۆ تۆ
زۆر نیگارانه
هه موو شه وان
خه و له چاوە كانم
حه رامه
خۆشم دەوێ ی
تۆم بژار كرد
له گوڵه كانی ئه‌م شارە
هه میشه شوێنت
له دڵ و دەروونی من
دیارە
خۆ شم دەوێ ی
هه تا مردن
هه میشه له دڵم
ده‌تپه‌رستم
هیوام وایه لێم زوێر نه بی ی
لێم ببوری
گه ر دە توانی
تا ئه و دڵه ی
گڕگرتوویه تی
خامۆش ببێ
2/9/05. . . . . . . . . . .
كاتێ كه گه ڕامه وه
له دووره وه دڵم زۆر خۆش بوو
حه زم ده كرد
وه كوو گوڵێكی نێرگز
بۆنت بكه م
به ڵام كه ڵێت نزێك بوومه ووه
بۆنی جا رانت
ڵێنه ده هات
بۆ یه منیش
زۆر تووره بووم
دڵم زۆر ڵێت پڕبوو
نا چار ڕۆیشتم
جێم هێشتی
حه زم نه كرد
له مه زێتر
دڵم به بینینت
نا خۆش ببێ
كه ها تمه وه
حه زم ده كرد
وه كوو كچێكی هه رزه كار
له ئامێزم بكردبای
بۆ ئه وه ی تۆ زێك
دڵت خۆش بێ
به ڵام بینیم
زۆر دڵیان ره ق كردی
له راست منه
زۆر بێ هه ست بووی
بۆیه منیش
ڕق و كینه م ڵی هه ڵگرتی
ناچار بووم
به جێم هێشتی
تاچیتر
دڵم لێت پڕ نه بی
كه ها تمه وه
ده موویست
وه كوو كوره هه تیوێك
ده ستم به سه رت دا بێنم و
به ڵكو تۆزێك بتلاوێنم
به ڵام كه بینیم
ده روێشه كان
له هه موولا یه ك
ده وره یان دای
به ده ف و به یت وبڵۆر
ده تلاوێنن
منیش ناچار
ڕۆیشتم و
به جێم هێشتی
تاچیتر
له مه زێتر
دڵم پڕ خه م نه بی
2006\04\15