سترانی باڵنده کۆچه‌ریه‌کان به‌رهه‌می نوێی چاپکراوی هونراوه‌کانی میدیا حوسهیینتـێبینییهک / سه‌رجه‌م لیرکیه‌کانم نه‌کردوه‌ته تێکستی ئه‌م به‌رکه ، چونکه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له دیوانه شعره‌وه ببنه کتێبی گۆرانیه‌کانم . دوو/مێژووی نوسینی هه‌ندێ ده‌قیانم داناوه ، چونکه ده‌ستنوسه‌کانم فه‌وتابوون هه‌ندێکیان به‌هۆی هه‌ندێک دلسۆزو ئه‌ده‌ب دۆسته‌وه به ده‌ست که‌وته .. سێ/ڕه‌نگه نه‌توانم به پێی هه‌لو مه‌رج و مێژووی نوسینیان ئه‌م کۆمه‌ڵه شعره ڕیز به‌ند بکه‌م هه به‌ر ئه‌و هۆکارانه بوون له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ کرد بوون
سلێمانیئێواره بوو به‌سه‌ر شارا به‌فر سه‌رپۆشی سپی بووپرچوو ئه‌گریجه‌ی دره‌ختی جاده‌کانی داپۆشی بووسلێمانی وه‌کو بوکی که‌ژاوه‌ی زین واڵا بووتانجهرۆ فرمێسکی خوڕی به شاره‌زوورا ئاڵابووباڵندهکان نزیک و دوور پۆل پۆل ده‌هاتنه‌وه بۆ شارجری و جری و باخی گشتی خرۆشابوون ئه‌م داره ئهودارئێواره بوو له ژێر هه‌ورا زه‌رده‌په‌ڕ ده‌رکه‌وت کوتوپڕپهری شعرم فڕی به‌ره‌و لوتکه‌ی شاخی گۆیژه‌و ئهزمڕپهیکهری زیوینی گۆیژه بوکی به‌رامبه‌ر ئه‌م شارهسهرتاپا سپی پۆشی بوو تا سه‌یوان و مامه یارهله دامێنی ڕیزێ شاخا به‌سه‌ر شارا که ئهمڕوانییپهنجهرهی ڕووه‌و ڕۆژئاوا چاویان ئه‌تروکان بهجوانیئێوارهبوو ئه‌ڕۆیشتم له ژێر په‌شمه‌کی دارهوهجار جاره مشته‌پرژێنێ به‌فر ده‌که‌وته خوارهوهسهرنجمدا دار له جوانی قردێله ی لق‌وپۆپی چڵبهسهریا پروشه‌ی ده‌کرد لاگیره‌ی گوێسه‌بانه‌ی گڵبۆگهردنی کچی بابان شاره‌که‌ی ئیلهام و ههستمجوانتر له مۆسکۆی به‌فراوی بوو به‌ملوانکه‌ی ههلبهستمدێمهوهئازیزهکهم ده‌ریشمکه‌ی دێمهوهبمکوژی و بم بڕی ناگهڕیمهوهتاڵێ موی ئه‌گریجه‌ی زوڵفی تهڕتکۆت و پێوه‌نده به ده‌ست و پێمهوهدیلی هه‌ڵقه‌ی زوڵفی خاوم دولبهرمحوکمی من لای تۆیه داد بۆ کێ بهرمگهر قوربه‌نیت لێم ده‌وێ قوربانتبممژۆڵت تیر برۆت شیر هانێ سهرمتۆ له‌مێژه دڵی منت بردوهنازانم بۆچی دڵی خۆت مردوهعومری جوانی وه‌ک به‌هاره چاوهکهمپایز هات هه‌رچیت نه‌کرد ڕابردوهڕێم بده بێمه باوه‌شی گهرمهوهبمگوشه به‌سنگ و مه‌مکی گهرمهوهههڵ بڕه چاوی خه‌یالێ جار بهجاربمکه به‌ژێر ڕێژنه‌ی نازو شه‌رمه‌وه
هه‌ڵه‌بجه
ســیروان ده‌خــیله ئــاگر ده‌بــارێ
شه‌پۆلێ به خور بهاوه جارێ
ڕه‌شماڵانی جاف هۆبه‌ی ده‌شت وده‌ر
که‌وای پوله‌که‌ی گڕیان کرده‌به‌ر
به‌رداشی ئاشــی ئاشــوبی گــه‌ردوون
به‌ناخی کوردا که‌وته هاتوو چون
زریــکه‌ی ساوای مــه‌لۆتــکــه ــکراو
دێت له نێو ماڵ وحاڵی به جێماو
ئاگر له ده‌وری لانک به‌ر بوه
ئاســمان هه‌ناوی کوناو ده‌ر بوه
مناڵ پشتوێنی باوکی توند ئه‌رێ
باوک به‌ڕێوه ئه‌که‌وێ وئه‌مرێ
له‌ولاوه خوشک ئه‌یه‌وێت ڕاکا
خۆی به‌قوربانی باوک و برا کا
فریاناکه‌وێ یه‌خه‌ی خۆی بدڕێ
چۆله‌که‌ی گیانی بۆ ئاسمان ئه‌فرێ
قه‌تاره‌ی خێڵی وێڵی کۆڵ به‌کۆڵ
به‌رد وه‌ده‌نگ دێنێ ئه‌م دۆڵاو ئه‌و دۆڵ
ئه‌م پیی زاماره له‌کۆڵی ئه‌وا
ئه چۆک داده‌دا له نیوه ڕه‌وا
زه‌ڵم به په‌رۆش سیروانه ڕێگه‌ی
به‌ڵام باخی میر سوتانه جێگه‌ی
دوندی شه‌مێران،هه‌واری هه‌ڵگورد
پرسه‌ده‌گێڕێ بۆئه‌م حاڵه‌ی کورد
سیروان ده‌خیله ده‌شتی شاره‌زور
سه‌وزی ده‌پۆشی هه‌ڵگه‌ڕا به‌سور
ده‌می به‌هاره هۆبه‌ی ده‌شتو کۆ
بۆ له‌بار بچن نێرگز‌و شه‌وبۆ؟
کامدار، کام ده‌وه‌ن ، کام چڵه گیایه
ئه‌مێستا پچه‌ک هه‌ناسه‌ی تیایه
ترۆپکی چری شاخی هه‌ورامان
به دووکه‌ڵ ئامان، له‌خوێنا دامان
چیای شه‌رامو که‌ژی ئاسنه‌وه‌ر
غه‌رقی خه‌رده‌لن پێ تا ته‌وقی سه‌ر
شیوی ده‌ره قوڵ چه‌می خوا جایی
بسکی خۆ ده‌ڕنن له‌تاو کمیایی
چه‌مو جوباری پڕ مرواریم ڕۆ
سروشتی جوانی کورده‌واریم ڕۆ
خاکی به‌راوو مێرگی شینم ڕۆ
مه‌ندیلی که‌ژی بلورینم ڕۆ
بێستانی وشکی کوردوستانم ڕۆ
ئاســمان ده‌خیله بارانێ داکه
خه‌ڵک شپرزه‌و گه‌لێک هیلاکه
گه‌ر ڕۆژی حه‌شره‌و مه‌رگه‌و کۆتایی
ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆماڵــئــاوایی
به‌ڵام واتازه خه‌ڵکی له‌ژینا
ده‌گه‌ڕێن به‌ناو که‌ونی به‌رینا
بۆده‌بێ ئێمه له بــسته خاکێ
هه‌مووده‌م ڕه‌وکه‌ین له‌ده‌ست زوحاکێ
ســیروان دابه‌سته‌ی خاکی چه‌ند ساڵه
چاوی بێ خه‌می مێژووی ئه‌م حاڵه
به‌خوڕ داگه‌ڕێ به گه‌رمه‌سیرا
به‌ناو که‌نده‌ڵان به‌خاکی سوێرا
هه‌ره‌سه‌ی گڕو ئاسن بنێره
خۆبادان له‌وێ و زرم وکوت لێره
شاری شه‌هیدان شاکاری خۆشی
تارای پیرۆزی شۆڕشی پۆشی
ئه‌مخاکه خاکی کوردی دلێره
بێشه‌ی بڵنگه‌و جه‌نگه‌ڵی شێره
هه‌رقاره‌مانێک له‌م گه‌له تیاچێ
دڵۆپێ خوێنی به فیڕۆ ناچێت
خوێنم خه‌ڵاتی ئاڵای سوره‌که‌م
بۆ هێرۆ شیمای شاره‌زوره‌که‌م
* * * *
هه‌ر له‌باهاری 1988 دا ئه‌م وشانه‌م ڕیزبه‌ندکردو له‌یه‌ک له‌بۆنه‌تایبه‌تیه‌کانی یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، له هاوینی هه‌مان ساڵدا به مقام هه‌ندێ له‌م به‌یتانه‌م چڕی من له‌وڕۆژگاره‌دائه‌م ویست به‌رهه‌میکی هونه‌ری و پێشکه‌شکه‌م نه‌ک شعرێکی هاوچه‌رخ و سه‌رکه‌وتوو بۆیه چون له‌م هه‌ڵوێست له‌م شیوه‌نه شیعره په‌شیمان نیم
سه‌مای گڕ
کۆیله‌ی ماڵێکی تاریکم
پۆستاڵی ڕه‌ش ده‌وره‌ی داوه
ئاگردانم ساردوسڕه
تیشکی چاوم لێ دزراوا
بابه گوڕگوڕ
به‌گوڕهاتم
بۆ ڕه‌شبه‌ڵه‌کی گڕ هاتم
ئه‌وه سه‌مای جه‌سته‌ی من و
مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز
ئه‌وه قریشکه‌ی ئاوێستاو
هه‌زاران په‌یامی پیرۆز
ئه‌وه ده‌نگم
ئه‌وه مێژووم
ئه‌وه ئێستا‌و ئه‌وه پێشوم
* * * *
پێشکه‌شه به‌و ژنه کورده‌ی بۆ ده‌به‌یه‌ک نه‌وت چووه که‌رکوک و جه‌لاده‌کانی به نه‌وته‌که‌ی خۆی سوتاندیان
په‌یامی منداڵانگومانی ساره‌که‌م ئه‌م شه‌و له سروشته
تاکــو ته‌را ده‌گای مالان له‌سه‌ر پشته
نه‌بۆنی جژنی به‌رات نه منداڵان ده‌م به‌خه‌نده‌ن
بۆکۆمه‌کی شه‌کری شه‌وێ له‌ده‌رگای داخراو ئه‌ده‌ن
ده وه‌ره‌ور وردیله‌که‌م گــه‌ڕه‌ک چــۆڵه
سه‌مفۆنیای شاره‌که‌م ئه‌م شه‌و سه‌رماوسۆڵه
سه‌دای هاوده‌نگی منداڵانی ئه‌م به‌راته
ترپه‌ی پێیه بێده‌نگیه به‌سه‌رهاته
نه‌گڵۆپێک له‌سه‌ر کۆشه‌ی کۆڵانه‌که‌م داگیرساوه
نه‌برسیه‌ک به‌نوقله‌وه لا پشت ده‌رگا هه‌ڵکورماوه
ده‌وره‌وه وردیله‌که‌م شارخامۆشه
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش لێی کۆڵناده‌ین به‌شی تۆشه
کیسه‌خاڵیه‌که‌ت بێنه‌وه چاو گه‌شه‌که‌م
خه‌مه‌کانت به ئاوازیک دا به‌شه که‌م
کۆڕاڵی شوی به‌رات بێ
سرودی چڕی وڵات بێ
به‌یه‌ک هه‌لویست و به‌یه‌ک ده‌نگ
لێره‌و له‌وێ نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ
شه‌وی شه‌وی به‌راتێ په‌یام بۆ گشت وڵاتێ
سه‌وی شه‌وی به‌راتێ خواوه‌ند ئاشتیمان باتێ
ئاگری قین له‌سه‌ر ده‌ریاو سه‌ر به‌فر بێ
بۆچی زارۆک ژحیدێ خۆ بێ به‌هر بێ
شه‌وی شه‌وی به‌راتێ په‌یام بۆ گشت وڵاتێسهوی شه‌وی به‌راتێ خواوه‌ند ئاشتیمان باتێبهدهنگی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌وف که‌رکوکی ووتراوه
ئه‌م هۆنراوه‌یه له لایه‌ن مامۆستا علی کراوه به عه‌ره‌بی
چۆله‌که‌ی سه‌رنجی چاوم
بۆ هه‌نارێک هه‌ڵ فڕیوه
له‌ژێر گۆبه‌رۆکی گه‌ڵای
دره‌ختێکا ههڵوهرێوهکهچی سه‌یره پێکه‌نینم
به‌تاسه‌وه کاتێ ده‌ڕژێ
دڵم خۆری پایزانه
له دوره‌وه کز ده‌سوتێ
ئاگام لێ یه به‌له‌نجه‌وه
چڵێ گه‌ڵام بۆ ده‌هێنێ
ئه‌رێ گیان ئه‌م دڵه‌ی من
هه‌نار نیه بیوه‌رێنی
گیانه هه‌ر تۆ ئێوارانم
ده‌که‌یته نه‌غمه‌ی پایزان
سه‌ری ته‌ڕم ماچ ده‌که‌یت و
سینه‌ت ده‌که‌ی به ئاگردان
جیابونه‌وه
زۆرده‌مێکه ئه‌سیری تۆم
چیتر ته‌فره‌ناخؤم ئه‌ڕۆم
تۆش بۆخۆت فرمێسک ڕۆکه
یادگاریه‌کان تاوتوێ که
وه‌فا لای تۆبێگانه‌یه
هه‌رچی ئه‌ڵیی به‌هانه‌یه
ئه‌ڕۆم و ناگه‌ڕێمه‌وه
دوور به دوور سه‌ر ئه‌نێمه‌وه
له‌ڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیوه
هیچ خۆشیم له‌خۆم نه‌دیوه
تاڵاوی دونیات پێ چێشتم
ساتێ به ئاوات نه‌گه‌شتم
نۆره‌ی تۆیه چاوه‌ڕوانی
سودی نیه په‌شیمانی
ده‌ستت له یه‌خه‌م بێته‌وه
ئیتر منت بیر چێته‌وه
به‌ده‌نگی کامه‌رام عومه‌ر وتراوه
دێـمـــه‌وه
ئازیزه‌که‌م ده‌ریشم که‌ی دێمهوهبم کوژی و بمبڕی ناگهڕێمهوهتاڵێ مووت سه‌ر کوڵمی تهڕتکۆت و په‌یوه‌نده به‌ده‌ست هپێمهوهدیلی ئه‌ڵقی زوڵفی خاوی دولبهرمحوکمی من لایدتیه داد بۆکێ بهرمگهرقوربانیت لێم ده‌وێ قوربانتممژۆڵت تیر برۆت شیر هانێ سهرمتۆ له‌مێژه دڵی منت بردوهنازانم بۆچی دڵی خۆت مردوهعومری جوانیموه‌ک به‌هاره چاوهکهمپایزهات هه‌رچیت نه‌کرد ڕابوردووهبم گوشه‌به‌سنگو مه‌مکی نهرمهوهبمکهبهژێر ڕێژنه‌ی نازو شهرمهوهسلێمانی 2002
شــهوهپئادهی ڕه‌فیقان ته‌کبیرێ یارانوێڵ وسه‌وداسه‌ر دورم لهشارانههواڵێ بێنن له‌لای یارهوهبۆمنی جگه‌ر پاره پارهوهئهیوهی له‌م شهوهسهخت و خه‌م ناکهمخهرمانی خه‌مان به‌چی به باکهمچون بیلاوێنم دڵه شهیداکهمزادهی ئه‌وینم پێشڕه‌وی خهمانچیای خامۆشی دیدهبهتهمانسۆفی خه‌ڵوه‌تی ئه‌شقێکی خوایمدیل ودڵبه‌ندی ههتاههتایمئهی وه‌ی له‌م شهوهسهخت و خهمناکهمخهرمانی خه‌مان بچی به باکهمچون بیلاوێنم دڵهشهیداکهمپهروانهی په‌شێو باڵ ههالوهریومشین گڕی شه‌وان شادی نهدیومئاهی دڵه‌که‌ی من ڕێگه‌ی گرتوهبۆ باره‌گای خوا په‌نای بردوهسلێمانی 1997
باران و ئهوینپایزهو نمه‌ی باران شه‌قامه‌کان ئهشواتهوهمهل له هێلانه‌جووت ئه‌گرێ چیمه‌ن تێر ئاو ئهخواتهرهشیرینهکهم که‌نارمه‌گره وه‌ره ژێرچهترهکــهوهخوناوهکهی زوڵفی ته‌ڕبتکێ بهسهرشانویهخهمهوهگهشتێ به‌ناو چاوی گه‌شتا کوچوکۆڵانی پیاسه‌م بێجارجار هه‌ناسه‌ی گه‌رمت تێکه‌ڵاوی هه‌ناسه‌م بێخۆچارهنوس خه‌تا ناکا دڵم ئۆقره بگرێ تاوێههموو پاشماوه‌ی ئه‌م عومره‌مئاسوده‌کات چه‌ند ههگاوێزایهلهی هه‌وری ئه‌م ئیشقه بارانی دووجاوی سورهمحرابی په‌لکه‌زێڕینه ده‌روازه‌ی کۆچێکی دوورهبادوا نیگار بنه‌خشینین به‌ثه‌نجه‌ی باران ه ئهوینڕهنگه وه‌رزی دابڕان بێت هه‌رئه‌م تاوه پێکه‌وه‌بین* * * *کودستانی نوێ ئه‌ده‌ب و هونهرسلێمانی 2002