.
گۆشهی تایبهته به هۆنراوهکانی ههستیاررێبوار - لهندهن
دڵم بێ تۆ
دڵم بێ تۆ خەراباتە ژیان بێ مانا ئەبینێ
لەگەڵ هەموو لێدانێکیا مردن مزگێنی بۆ دێنێ
دڵم بێ تۆ بیابانە نەمامێک تێیا ناڕوێ
دەریایەکە پڕ فرمێسک ئازار تێیا دێت و دەچێ
دڵم بێ تۆ ئاسمانێکە پان و بەرین بێ ئەستێرە
وەک تاوانبار بە بێ توانا بۆ جوانیەکەی تۆ ئەسیرە
دڵم بێ تۆ وەک پایزە پەڕەی گوڵ هەڵدەوەرێنێ
بەهار تێیا سەوز نابی گەر فەلەک تۆ لە من بسێنێ
دڵم بێ تۆ وەک هەتیوە کەس دەست بە سەریا ناهێنێ
باوەشی پڕ سۆزی دایەش مەگەر لە خەوا ببینێ
دڵم بێ تۆ کێڵگەی غەمە تەنها خەفەت بەرهەم دێنێ
هەتا ئاوا بە بێ تۆ بم مەحاڵە خەفەت واز بێنێ
دڵم بێ تۆ کۆست کەوتو وە دایم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ
هیچ ڕەنگێکی ئاڵاو واڵا نەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ
گوڵم
گوڵم وەرە کە ئەزانی ئەمە وێنەی ڕاستی دڵمە
با هێندە بە تەنیا نەبم چونکە دڵێک چاوەڕێمە
تەمەن زۆر بێ وەفایە ئاگای لە خۆشەویستی نییە
یەک چرکەش لە خۆی خۆش نابێ چونکە ڕووەو کۆتاییە
باش بزانە لە بەهاری عیشقی مندا تۆ تەنها گوڵی منی
وەرە لە چاوم دا جێگە داخە و تێر تێر بنو بە هێمنی
با دڵم لێت بێخەم بێ و وا تێ بگا لە نزیکترین شوێنی منی
ئەو کاتە منیش چاو لێک ئەنێم لە ناو شوشەکەی دڵی تۆ
هەتا ژیان بەردەوام بێ کەسمان نەژین نە تۆ بێ من
نە من بێ تۆۆۆۆ
ڕێبوار ههژار
لهندهن
هاوینی 2008
Rebwar1983@hotmail.co.uk
______________________
دەپێم بڵێ!!!!
دە پێم بڵێ با بزانم ئەو دڵەی تۆ نهێنی چی له خۆ گرتووە
لە بێ بەختی عەشقی مندا ئە و ڕێگا سەختەت بۆ گرتووە؟؟
چونکە دڵت رێت پێ نادا نە بە چاو و نە بە زمان ووشەیەک نادرکێنی
تا بۆت بکه م به هۆنراوه و له باخی خۆشەویستیماندا وەکو نەمامێک بیچێنی
ئەگەر هەتا ئێستا لەگەڵ پایز بە چەشنی تۆ بدوامایە
لە پایزی خۆی خۆش ئەبوو خۆشەویستی پێ ئەوتم بە چەندین ئاوازو لایلایە
کاتێک کە پێت ئەڵێم گوڵم لە خۆشیدا دڵم لە ئاسمانی تۆ دا ئە فڕێ
بەڵام هێندە بێ وڵامە ووشەکانم نازانم چۆن لە فڕینی خۆی ناکەوێ
گەر چاوی تۆ وەک تیشکی خۆر سەرچاوەی ڕووناکی بوونایە
لە ڕووناکیش بێ بەش ئە بووم چونکە هیچ سۆزێکی تۆ لە دڵە وە بۆ من نایە
من وا هاتم وەک تێشکی خۆر دڵێک رووناک بکەمەوە
لە ئاوێزانی غەمێکدا عەشقێکی نوێ جێکەمەوە
لەکەناری ئارامیدا سوژدە بۆ عەشقی تۆ بەرم و دڵی خۆشم ژیرکەمەوە
دە پێم بڵێ چۆن بتوانم تۆم خۆش بوێ کە پێم نە ڵیی خۆشم ئەوێی
لە کاتێکا ئازار ترپەی دڵی گرتووم و بۆشایی ناو دڵمی ئەوێ
ئاخر گوڵم ڕەنگ و ڕوخساری تۆزاویم وەک مانگە شەو بۆ تۆ ئەدوێ
لەگەڵ هەموو ناو هێنانێکت بە چرپەوە دڵم ئەڵی تۆم خۆش ئەوێ
بێ دەنگی و تێڕامانی تۆ وەک بورکانی ناو دەریا شەپۆل بۆ کەنارم دێنێ
هەتا خەندەیەک لێوم ئەدوێنی سەد سووتان هانام بۆ دێنێ
ئە پێنووسەی پێی ئەنووسم بێ پرسی من چەند وشەیەک بۆ تۆ ئەدوێ
ئە گەر ئە مە باسی ئەو بێت هەزار لاپەڕەی بۆ بنووسی هەر پێت ناڵێ تۆم خۆش ئەوێ
ڕێبوار...... لەندەن
بەهاری 2008
. . . . . . . .
گه ر ئه ته وێت
گه ر ئه ته وێت بۆ یه كه م جار
له تاریكی ژوره كه مدا چرایه كی تییا داگیرسێنی
گه ر ئه ته وێت ببیته بوكی به هارو ئه ڵقه یه كم له په نجه كه یت
گه ر ئه ته وێت ئه م زستانه تاوه ته رزه كه پرۆكه ی ژان نه روخێنێت
گه ر ئه ته وێت به هێمنی چرپه یه كم لێ ببیستیت
گه ر ئه ته وێت ملوانكه ی عه شقو وه فا بۆ ئه به دی له ملم كه یت
به ڵێن بده ..... به ڵێن بده.......به ڵێن بده ...
به ڵێن بده له یه كه م رۆژ هه تا دوای
ها وڕێی ڕێگای سه ختم ئه بیت .........
ئه و ڕێگایه ڕۆژو دوو ڕۆژ ته واو نا بێت
له فراوانی ده ریا كاندا نقوم نابێت
له ناو خوێن و بیرو له شدا قوڵپ ئه داو تا سه ر ئه ژیت
گه ر وانه كه ی ......گه ر وانه كه ی......
گه ر وانه كه ی ئه و ئه ڵقه ییه ی كه نیازته له په نجه م كه ی
ئه چرپه یه ی كه نیا زته لێم ببیستی
ئه و ملوا نكه یه ی كه نیا زته له ملم كه یت
ئه و چرا یه ی كه نیا زته له تاریكی ژوره كه مدا دای گیرسێنی
وشكه وه ك .....وشكه وه ك ....
وشكه وه ك بارانی ساڵی نه هات
زه رده وه ك پایزو گه ڵا ڕێزان
وه ك ماسی و له ئاو بڕان
. . . . . . . . . . . . . . . . . .
گه ر ئه م زانی
گه ر ئه م زانی دابڕان ئه كه یته قه ده رم و ژیانم لێ تاڵ ئه كه ی
نه ئه هاتمه ناو ئه وینت تا به گڕو گاڵ یاری به دڵی پاكم بكه ی
***************
گه ر ئه م زانی ئه ستێره ی من له ئاسمانی خۆت ده ر ئه كه ی
نه ئه هاتم بۆ ئاسمانت تا ته مه نی خۆشه ویستیم له مانگێكدا له خاچ بده ی
***************
گه ر ئه م زانی بڕیار ئه ده ی له عه شقی پاك و بێ گه ردم به ته نیایی به جێم دێڵی
داوای دڵی تۆم نه ئه كرد تا به ئاسانی بتوانی بێوه فایت بسه پێنی
**************
گه ر ئه م زانی ڕوخساری تۆ بۆ سۆزی من ناپاكی له خۆ گرتوه
پێكی ژه هرم ئه خوارده وه بۆ ئه وه ی لۆمه م بكه ن بڵێن ئه م كه سه مردوه
***************
گه ر ئه م زانی تۆ خه م ناخۆی بۆ دڵی پڕ له ئه ندێشه و زامی زۆرم
بڕوام به و ووشانه ش نه ئه كرد كه تۆ ئه ت وت خۆشم ئه وێی هه تاماوم
***************
گه ر ئه م زانی ده رگای دڵت بۆ كه سێكی تر ئه كه یته وه
وڵامی یه كه م نامه تم به نه خه یر بۆ ئه ناردیته وه
***************
گه ر ئه م زانی خاكی دڵی من ئه كێلی و نه مامی بێوه فایی تیا ئه چێنی
دانم به هه ڵه م دا ئه نا و پڕ به دنیا هاوارم ئه كرد تۆ كه سێكی بێ به ڵێنی
***************
گه ر ئه م زانی وێنه كانت یادگاریم له لا جێ دێڵی
قه ت سه یری وێنه تم نه ئه كرد تا چاوی من بگریه نێ
***************
گه ر ئه م زانی ووشه ی جوان و شاعیرانه م هه ست و سۆزت نابزوێنێ
به جۆرێك له گه ڵتا ئه دوام تا پڕ به م دنیایه هاوار بكه یت بڵێی نازانێ بم دوێنێ
***************
گه ر ئه م زانی ڕۆژێك هه یه ، له و ڕۆژه دا ، كۆتایی به هه موو شتێكمان دێنی
كۆنترۆڵی دڵم ئه كرد تاكو نه هێڵم بتوانی دڵم له سینه م ده ربێنی
***************
ئه وه ی یام پێت بم ده ره وه
ئه و نهێنییه ی له دلمایه ئیتر لای تۆ نایدركێنم
نه له رۆژنامه و نه له تی ڤی ئیتر ناوی تۆ ناهێنم
********************
ئه و ووشانه ی كه پێم وتی یه ك به یه كم ئه وێته وه
تا بیان خه مه وه ناو دڵم و بۆ جارێكی تر بڕوێنه وه
********************
گه ر ئه وا نه ی یابووم به تۆجارێكی تر بۆم بێنه وه
ئه یان خه مه ناو زیندان و بێ مه حكه مه حوكمه كه یان ئه خوێنمه وه
********************
تۆی دڵ ڕه ق و بێ به زه یی دوور له یاسای خۆشه ویستی
له بیرت چوو ئه و شه وانه ی كه به گریان فه رشی عومرم بۆ ئه چنی
********************
تۆیه ك له ئاو ،، دڵێك له به رد ،، عه قڵێك له چاو ،، چاوێك له تاریكی
سه ر ئه نجام هه رزان فرۆش له گۆرت نا خۆشه ویستی
********************
شه رته ئیتر گوڵی ژینم له باخچه ی تۆدا نه چێنم
ئه گه ر دڵیش ڕازی نه بوو ،، گشت ته مه نم بۆ تاریكی، وه كوو مۆمێك ئه سوتێنم
********************
گه ر ئه م جاره بیابانێك وه كوو ده ریا له چاوانتا خۆی بنوێنێ
زمانم له كار كه وتوه بڕوا ناكام جارێكی تر له ئاست تۆ دا بیبزوێنێ
********************
چاوه ڕوانی وڵامت بووم ئه م تۆ دڵم شاد ئه كه ی
بڕوام نه بوو بێ به زه یی فه رمانی كۆتایی ده ر ئه كه ی
********************
بیرته یه كه م ژوان بۆ ناسینت هۆنراوه یه كم پێ به خشی ؟؟
له خۆشیدا باڵت گرتوو به ڵام دوا جار تێنه گه یشتی !!!
********************
كاتێك هۆنراوه م ئه بینی وا هه ست مه كه زۆر غه م باره
هه ڵقووڵاوی ناو ناخێكه لێوان لێو پڕ له ئازاره
سوێند بێت......!!!!!
سوێند بێت به عیشقت خۆشه ویستیت وه كو ڕۆمان بخوێنمه وه
گه ر تۆ ڕۆژ بیت منیش زه وی به چوار ده ورتا ئه خولێمه وه
سوێند بێت به شه وانی پڕ له سۆزو میهره بانی
چاوه كانم وه ك تیشكی مانگ داگیرسێنم تا به یانی
سوێند بێت به پاكیت و به ڕاستگۆیی
ده رگای دڵم ئاوه ڵا كه م بۆ هاتنت به ئه سپایی
سوێند بێت به یه كه م وشه كه پێم ئه لێی خۆشه وتستی
گه یشتن به تۆ قیبله ی من بێت بۆ ئه به دی
سوێند بێت به گیانی پاكی وه ك په پوله ت
ناسكترین وشه ی ژیان و پڕ مانا بۆ تۆ بێنم وه كو خه ڵات
سوێند بێت به هه ور كه له به رزایی چیاكان به رزتره
یه كه م كه س بم پێشوازی كه م له به رهه مت له ناو هه موشیانا ته رزه
سوێند بێت به ئاو پێش چون بۆ ئا سمان و بون به ته رزه
وه ك گوڵێكی ڕوو له ئا سمان چاوه ڕوانی هاتنه وه ت بم بۆ ئه م ئه رزه
سوێند بێت به وه ی كه پێم وتی یه كه م ژوان
بۆ به رزاییت هه نگاو بنێم تا ئه گه مه نیوه ی ئا سمان
سوێند بێت به دڵ كه هه ڵگری خه مه كانه
من خه نده بم هاو ڕیی تۆ بم له گشت نا خۆشی جیهانا
من خه نده بم هاوڕێی تۆ بم له گشت نا خۆشی جیهانا
2007 له نده ن