.
ئه‌م گۆشه‌یه تایبه‌ته به هۆنراوه‌کانی
شاعیر شیروان بێ دڵ
_ دڵێک بۆمن و گوڵێک بۆ عه‌بدوڵا په‌شێو _
ئه‌ی شاعیری کورد په‌روه‌ر
هه‌رده‌م ئه‌مێنێ ناوت
هه‌رده‌م له دڵمان ده‌ژی و
بزر نابێت هه‌تاوت
ئه‌ی که‌ڵه‌شێری ئازا
شێری نه‌به‌ردی مه‌یدان
به‌ناوی مه‌زنی تۆ
شکۆداره کوردستان
ئه‌ی مه‌شخه‌ڵی ڕوناکی
به‌هیچ ناکوژێ یه‌وه
گه‌ر داشتبمرکێن
دیسان ده‌بوژێ یه‌وه
دژی گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌ستی و
خیانه‌ت ئه‌ت‌سوتێنێ
که‌مته‌رخه‌می ئه‌وانه
زۆرجار تۆش ئه‌شڵه‌ژێنێ
به‌ڵێ کارت لێ ئه‌کات
دزی و پیشه‌ی گه‌نده‌ڵی
گه‌لێک که ئه‌تۆی هه‌بێت
دانامرکێت مه‌شخه‌ڵی
به‌و ده‌نگه خۆش ونه‌رمه‌ت
کاتێک منت ئه‌دواند
مژده‌ی ئازادی گه‌ل بوو
من سه‌رم بۆی ئه‌نواند
دڵت پڕی ئازار بوو
کاتێک ئه‌هاتیه دوان
جار جاره که ئه‌وه‌ستای
تۆزێک ئه‌بوژایه‌وه
نه‌ت ده‌ویست پایه‌و پله
هه‌ر تۆ نه‌پاڕایه‌وه
به‌ڵێ باشت ئه‌ناسیم
ئه‌ی شاعیری کۆڵنه‌ده‌ر
به‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی تۆ
له دڵم نه‌ما که‌ده‌ر
به‌ڵێ زۆر هه‌نه وه‌ک تۆ
کوردی نه‌ته‌ویی پاک
له‌بڕی دین و ئیمان
ده‌په‌رستن خۆڵ و خاک
به‌ڵێ شایه‌نی تۆیه
شیعر‌و سه‌لیقه‌ی جوان
ئافه‌رین بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
شیعری نه‌فرۆشت له بۆ نان
ڕۆژێک گه‌ل ڕزگار ئه‌بێت
ڕوناک ده‌بێت شه‌وگارت
تۆ ئه‌و گوڵه جوانه‌ی
ناڕوا هه‌رگیز به‌هارت
هه‌روه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ئازا
له مه‌یدان بو پێنوست
ده‌تزانی به‌ده‌ستی وان
ڕه‌ش ئه‌بێت چاره‌نوست
زۆر له‌و چه‌کمه سۆرانه‌ش
که پاڵپشتی ئاغانه
به شیعری شیرینی تۆ
ئه‌وانیش وا ڕێسوانه
زۆر جاریش توانج ئه‌گه‌ری
جوێن ئه‌ده‌یه ئه‌مانه
که ده‌بینی کوردستان
به ده‌ستیانا وێرانه
پێنوسی پاکت هه‌رده‌م
گوله‌ی پێشمه‌رگه‌کانه
ئه‌و نیشتیمان په‌روه‌ره‌ی
نابته بتی بێگانه
له‌شه‌ڕی براکوژیشا
هه‌رده‌م تۆ دژی وان بوی
بۆ نه‌مانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش
وه‌کو شێر له مه‌یدان بوی
که‌رکوک خه‌م و ئازار بوو
له‌باخچه‌ی شیعری گوڵت
بابه گوڕگوڕ هه‌میشه
ئه‌ژیا له‌ناو دڵت
وانه‌ت نوسی بۆ گه‌وران
وانه‌ت نوسی بۆ بچوک
به‌ڵێ دڵتی ئه‌له‌رزاند
ناوی پیرۆزی که‌رکوک
بێنه باده‌ست له‌مل که‌ین
ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌رم
نرخی شیعریش هیچ نیه
گه‌ر ئازاد نه‌بێت گه‌لم
چۆن ئه‌و دڵه گه‌و‌ره‌ی من
له‌ت له‌ت و هه‌نجن نه‌بێ
چۆن شێوه‌ن نه‌کات ئه‌وه‌ی !
ده‌وڵه‌ت و خاکی نه‌بێ
لاشه‌م هه‌موی زامداره‌و
سه‌رگێژم نانوم شه‌وان
عه‌شقێکه‌و لێم ناگه‌ڕێ
خۆشه‌ویستی نیشتیمان
چۆن جه‌سته‌ی بێ دڵ نه‌بم
به‌هاری بێ گوڵ نه‌بم
ئه‌مڕۆ دز وخاینان
که هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌بم
حه‌یفم بۆ خوێنی پاکی
ئه‌و پێشمه‌رگه نه‌به‌رده
بۆ چی به‌فیرۆ بچێت
ئه‌و خوێنه زۆر بێگه‌رده
دڵی دایکی شه‌هیدان
وه‌ک دڵم ده‌توێته‌وه
ئازادی بۆ کورد نه‌بێت
له کێ ده‌وه‌شیته‌وه ؟!
شوێنێ له دڵم نیه
که ئازاری تیا نه‌بێت
ئه‌و میله‌ته ئازایه‌م
ئاخۆ ڕزگاری ده‌بێت ؟!
تا سێبه‌ری دوژمن بن
سێبه‌ریان بۆ مان نابێت
داوای ئازادی بکه
نابێ کورد بێ وه‌فا بێت
له‌بیر نه‌که‌ی ئه‌و خوێنه‌ی
که ئه‌ڕژا له‌ناو مه‌یدان
به لوله‌ی بڕنۆ و تفه‌نگ
ئازاد ده‌بێت کوردستان
. . . . . . . . . . . .
کلیپی داهاتوی : کاک(( شێرکۆ شاد ))ژوانی شه‌و چره _ هۆنراوه‌ی: شێروان بێ دڵ
ژوانی شه‌و چره
خواحافیزیت لێ ناکه‌م
هه‌تا نه‌گه‌ڕێته‌وه
له‌کوێ بارگه‌ی خۆت دانێێ
ڕۆژێ دێ هه‌ر بێ یته‌وه
شاد بکه دڵه‌ی زارم
بێ تۆ چۆڵه هه‌وارم
عاشقم نانووم شه‌وێ
له ته‌نیایی بێزارم
کێ وه‌ک من په‌رێشانه
ژانی ده‌ردم گرانه
غه‌ریبێکم دوور ئه‌ژیم
سینه‌ی تۆم نیشتیمانه
که‌س وه‌ک من تۆی خۆش ناوێ
بێ تۆ ژیانم ناوێ
نه‌که‌ی ماڵ ئاوایی که‌ی
لێم وون نه‌بی بۆ تاوێ
خواحافیزیت لێ ناکه‌م
هه‌تا نه‌گه‌ڕێته‌وه
له‌کوێ بارگه‌ی خۆت دانێێ
ڕۆژێ دێ هه‌ر بێ یته‌وه
شاد بکه دڵه‌ی زارم
بێ تۆ چۆڵه هه‌وارم
عاشقم نانووم شه‌وێ
له ته‌نیایی بێزارم
زیندانی من
لێم تێک چوه ژینگه‌ی جاران
نابینم دۆست و یاران
لێره هیچ به‌دی ناکه‌م
به غه‌یری به‌فر و باران
هه‌ر ده‌ڕۆم و خه‌یاڵم
به ته‌نیایی ده‌ناڵم
وه‌ره‌گه‌ڕێ ڕۆژگاری ڕه‌ش
وێرانت کردوه ماڵم
هه‌رکه‌سێ که ده‌مبێنێ
ئێستا نام ناسێته‌وه
وه‌ک مۆمێکی گڕگرتوم
جه‌سته‌م ئه‌تاوێته‌وه
سنوور نه‌ما نه‌یبڕم
له‌ناو ئاگر و گڕم
جارێکیش خۆشیم نه‌دی
هه‌ستی خۆم چۆن ده‌ربڕم
ئاخر چۆن بێ دڵ نه‌بم
زستانی بێ گوڵ نه‌بم
تیر و تانای دۆستانم
که‌وا حه‌ز ده‌که‌ن نه‌بم
باوه‌شی گه‌رمم نه‌دی
ڕووی یاری جوانم نه‌دی
ژینم هه‌موی شیوه‌نه‌و
ڕۆژێکی خۆشیم نه‌دی
به‌ڵێ ته‌عنه‌ی دۆستانم
تێکی داوه ژیانم
له ئه‌و په‌ڕی شادی بم
دڵ پڕ خه‌م و گریانم
.................
گۆرانی
جه‌ژنی عاشقان - هۆنراوه‌ی شێروان بێ دڵ
جه‌ژنه شادی و سه‌یرانه
ئاهه‌نگی عاشقانه
پیرۆزبایی ده‌نێرین
چه‌پڵه‌یه گوڵ بارانه
دێ ده‌نگی مۆسیقای خۆش
عاشقان ده‌کات مه‌دهۆش
ئه‌وا تیشکی خۆر ده‌رکه‌وت
نه‌ماوه ژینی ناخۆش
ده‌ی هه‌ستن به‌ره‌و شایی
بژین به‌دڵ نه‌وایی
کچان بۆنیان له‌خۆدا
پڕ عه‌تر ده‌که‌ن شایی
ئه‌و ده‌سته نه‌رمه‌ت بێنه
له‌ناو سینه‌ی گه‌رمی خۆت
هه‌ر تۆزێک بمنوێنه
فه‌رامۆش کردن تاکه‌ی ؟
وه‌فات نه‌بێ هه‌تاکه‌ی ؟
تۆم خۆش ده‌وێ تا مردن
نابێت حاشم لێ بکه‌ی
فیدای دیده‌ی گه‌شت بم
فیدای چاوی ڕه‌شت بم
کاتێ ده‌چیه جێ‌ژوان
له سینه‌و باوه‌شت بم
جه‌ژنه شادی و سه‌یرانه
ئاهه‌نگی عاشقانه
پیرۆزبایی ده‌نێرین
چه‌پڵه‌یه گوڵ بارانه
دێ ده‌نگی مۆسیقای خۆش
عاشقان ده‌کات مه‌دهۆش
ئه‌وا تیشکی خۆر ده‌رکه‌وت
نه‌ماوه ژینی ناخۆش
.................
شــادم هۆنراوای: شێروان بێ دڵ... ووتنی : نادیــه
شادم شادم شادم
شادم که به‌بینینت
به ڕوو و خه‌نده‌ی شیرینت
ده‌ستم بگره به‌گه‌رمی ئه‌ی گیانه
دڵت خۆشکه به‌من و ئه‌و ژیانه
هه‌رده‌م شادیه‌و که‌یف و سه‌مایه
خۆشه به‌زمی دهۆڵ و زووڕنایه
شادم که به‌بینینت
به ڕوو و خه‌نده‌ی شیرینت
به ئاواز و گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕه تا ئه‌توانی
شادم شادم شادم
شادم که به‌بینینت
به ڕوو و خه‌نده‌ی شیرینت
من به خه‌نده‌و هه‌ناسه‌ی تۆ ماووم
خۆشم ئه‌وێی به‌قه‌د هه‌ردوو چاووم
هه‌رده‌م شادیه‌و که‌یف و سه‌مایه
خۆشه به‌زمی دهۆڵ و زووڕنایه
شادم شادم شادم
شادم که به‌بینینت
به ڕوو و خه‌نده‌ی شیرینت
به ئاواز و گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕه تا ئه‌توانی.................
خۆشه‌ویستیمان هۆنراوای: شێروان بێ دڵ... ووتنی : نــادیــه
به‌دڵی گه‌رمی پڕ له ئاره‌زوو
خۆشه‌ویستیمان قه‌ت نابێت به‌دوو
هه‌ر تۆ به‌شداری له خه‌م و شادی
به‌تۆوه به‌نده گوڵی ئازادی
له‌ناڵه‌ی سه‌ختی شه‌ویش بیزارین
هه‌تا بۆ یه‌ک نه‌بین دڵ به ئازارین
به هیوا ده‌ژین هه‌تا ده‌مێنین
زۆر وه‌فادارین به‌ڵێن ناشکێنین
وه‌کو ئه‌ستێره‌و مانگی نیوه‌شه‌و
ڵه‌گه‌ڵ یه‌ک ئه‌ژین به خه‌یاڵ و خه‌و
له‌یه‌ک دڵ ده‌ژین به‌سه‌بووریمان
ڕۆژێک دێ ده‌بڕین ڕێگای دووریمان
به‌دڵی گه‌رمی پڕ له ئاره‌زوو
خۆشه‌ویستیمان قه‌ت نابێت به‌دوو.................
ڕێژنه _ هۆنراوه‌ی : شێروان بێ دڵ
ووتن و ئاوازی: زیوه‌ر هه‌ولێری
دوو ده‌ریایی چاوه‌کانم
ڕووبارێکی تێدایه
نه ده‌چۆڕێت ووشک بێت
نه ڕووناکی تێ دایه
به‌خوێنی دڵ و جه‌رگم
ناوی تۆێ لێ نوسرایه
وه‌رزی ته‌مه‌ن زۆر کورته
له‌باوه‌شی دڵداری
ڕێبوارێکی نامۆیه
زوڵف و په‌رچه‌م و خاڵی
نه‌مزانی ته‌مه‌ن کورته
نزیک ده‌بێت مردنت
شه‌رتبێ تا مام بسوتێم
بۆ خاڵی ژێر گه‌رده‌نت
تا دیده‌ت لێم جیابێت
تا هه‌ناسه‌ت نه‌مابێت
ئیتر خۆشی نابینم
که‌ژینم هه‌ڵوه‌دابێت
خۆ تێر بۆنم نه‌کردی
له‌باوه‌شم نه‌کردی
بۆچی ماڵ ئاواییت کرد
بۆچی گیانه تۆ مردی ؟!
دوو ده‌ریایی چاوه‌کانم
ڕووبارێکی تێدایه
نه ده‌چۆڕێت ووشک بێت
نه ڕووناکی تێ دایه.................
_ پێ بکه‌نه _ هۆنراوه‌ی: شێروان بێ دڵ
ووتنی : فه‌ره‌یدوون هه‌ولێری ئاوازی : سه‌ید ئه‌حمه‌د
پێ بکه‌نه پێ بکه‌نه
ڕووگرژی له‌تۆ نایێ
به‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت
دونیا بخه سه‌مایێ
کام جوانی ڕه‌شی دونیا
ئه‌گا به ڕه‌شی چاوی
ده‌ڵێی ئاڵتوون و زێڕه
زوڵف و په‌رچه‌می خاوی
به‌ژن و باڵای زراوی
دوو ئه‌برۆی ڕه‌شی خاوی
ده‌ڵێی تیشکه هه‌تاوه
له‌سه‌ر ڕووبه‌ندی چاووی
ده‌ستی نه‌رم و خرپنی
کوشته‌ی ده‌ردی دڵانه
ساڕێژی ده‌رد و ژانه
پێ بکه‌نه پێ بکه‌نه
ڕووگرژی له‌تۆ نایێ
به‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت
دونیا بخه سه‌مایێ
به‌هار به‌شه‌وقت گۆڕا
گوڵ له جوانی تۆ تۆرا
سه‌ره‌ڕای ئه‌و جوانیه
شۆخه‌و بێ وه‌فانیه
به په‌که‌نین و شادی
ده‌ژین ژینی دڵشادی
سه‌ر ده‌کاته سه‌رینم
ساڕ‌ێژ ده‌کات برینم
ڕوومه‌تی سووری سێوی
پڕ خوێنی کردوه لێوی
ئه‌وه‌نده جوانه باڵای
په‌ری نێو به‌ژنو باڵای
پێ بکه‌نه پێ بکه‌نه
ڕووگرژی له‌تۆ نایێ
به‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت
دونیا بخه سه‌مایێ.................
_ ئاشنا_
مه‌ست و مه‌لول و حه‌یران
به‌دڵ په‌رێشانی تۆم
گه‌ر ژه‌هریش بێت عه‌شقی تۆ
یه‌ک دوو پیاڵه‌ی لێ ده‌خۆم
نه‌ڵیی بێ وه‌فا ده‌رچوو
که ڕۆیی له دڵم ده‌رچوو
ناچار په‌نا بۆ مه‌ی ئه‌به‌م
پێی ئه‌توێمه‌وه هه‌رده‌م
منی عاشق پێت ژیرم
ناچیت له‌هۆش و بیرم
به‌ده‌ستی جوانی تۆ
منی عاشق ئه‌سیرم
بیلبیله‌ی ڕه‌شی چاووم
تۆی ژینم تۆی هه‌نگاووم
هه‌ر ساتێکیش لێم دوور بیت
واهه‌ست ئه‌که‌م نه‌ماووم
خۆشم ویستی زیاتر
له ڕۆح و دڵ و گیانم
ئازیزی لام پڕ به‌هره‌ی
وه‌ک خاکی نیشتیمانم
له‌ناو تاریکی شه‌وا
تۆی ڕووناکی چاوانم
له پڕخه‌و جۆشی خه‌وا
تۆی باڵی شیعره‌کانم
مه‌ست و مه‌لول و حه‌یران
به‌دڵ په‌رێشانی تۆم
گه‌ر ژه‌هریش بێت عه‌شقی تۆ
یه‌ک دوو پیاڵه‌ی لێ ده‌خۆم