هه‌موو یه‌ک و یه‌کی دونیا کۆکه‌یته‌وه
ماتماتیک هه‌ر ژماره دوویان ناو ئه‌نێ.
به‌ڵام منی یه‌ک و تۆی یه‌ک
کاتێک که کۆ ئه‌بینه‌وه
پیانۆیه‌ک ئه‌که‌ن به ژمێریارمان و
ئێمه‌ش ساڵسای ژماره‌کانی عه‌شق ئه‌که‌ین
هه‌تاوه‌کو قوتابی ڕووح جاڕس ئه‌بێ وچاولێک ئه‌نێ.
...................
قه‌ره‌بووی مه‌ی
هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی که وه‌ک ،
ته‌مه‌ن به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه به ده‌ستمه‌وه..قه‌ره‌بوویان ئه‌که‌مه‌وه
به‌و ووشه پڕ له نازانه‌ی
دیواری ئه‌م ماڵی عه‌ره‌ق و شه‌رابه لێم وه‌رئه‌گرن.
به‌ڵام که خۆم ته‌واو به‌تاڵ ئه‌کرێمه‌وه
ئه‌و که‌سه‌ی که به ڕوحی من سه‌رخۆش ئه‌بێ
نه‌ک قه‌ره‌بووم ناکاته‌وه
به‌ڵکو ئه‌مکێشێ به دیواری ژیانا
بۆیه ناویم خستۆته سیوای ڕقمه‌وه...له حاشیه‌ی شیعره‌کانا.
....................
له کارتۆنی خۆزگه‌یه‌کا
من خۆزگه به‌کار نا‌هێنم
چونکه من خۆم..باڵای چاره‌نووسم کورته و
خوایش په‌نجه‌ره ئاسووده‌کان،
ئه‌خاته دیواری به‌رزی ڕۆژگاره‌وه.
ئێ خۆ خۆزگه په‌یژه و پێ پلیکانه نی‌یه...پیا سه‌رکه‌وم بۆ به‌ختیاری.
هه‌تا ئێستاش هیچ زه‌مانێک نه‌یتوانیووه
له کارتۆنی خۆزگه‌یه‌کا
یه‌کێک له شاراوه‌کانی ئاسمانم بۆ بکا به دیاری
....................
یه‌که‌م هه‌ڵه‌م
ئه‌گه‌ر یه‌که‌م هه‌ڵه‌م بووبی
دوا هه‌ڵه‌می
دوا ووشه‌می
که له‌سه‌ر سه‌کۆی زمانم،
په‌شیمانیم بتکات به په‌یکه‌ری په‌ندی ووشکانم.
تۆبه له عه‌شق بخوازم
که ئیتر ئۆقره‌م نه‌کێڵم ..له تۆڕی هیچ سوخمه‌یه‌کا و
نه‌چنه هیچ هێڵێکی خانمانه‌وه په‌نجه‌کانم
....................
تووله ڕێ‌یه‌ک
ده‌می گوڵێکم کرده‌وه
شیله‌ی گیانی ڕژایه په‌نجه‌کانمه‌وه
ووتی پێش ئه‌وه‌ی سیس بم و،
هه‌ڵوه‌رێم له به‌رپێ‌ی ژیان
ده‌ستت ئه‌که‌م به شووشه‌یه‌ک ئاوی گیانم و
بۆنم بکه‌ی به هۆنراوه و
بنووسی ئیعدامی گوڵیش
تووله ڕێ‌ی ماڵی ژانێکه..له‌و ووڵاته‌ی جامخانه‌یه‌ک له
ڕووداوه.
....................
په‌خشانی نێو کراسه‌که‌ت
شیعر گیانت داگیر ئه‌کا
ده‌ست به سه‌ر تابوری حه‌ز و
نوقڵی سینه‌تا ئه‌کێشێ
شیعر لێوت ئه‌خواته‌وه
شیعرم له کراسه‌که‌تایه و
وه‌ڵامی گشت قاچاخه‌کانی حه‌رام و
سوێ‌ی ناسکیت ئه‌داته‌وه
تا بتوانێت ببێ به پردی به‌ختیاری و
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای عه‌شق
له گیانتا ئاشت بکاته‌وه
.....................
فنجانێک هه‌ڵبه‌ست
گوێ له هه‌ڵبه‌ستی تاڵ بگرن
هه‌ڵبه‌ستی تاڵ..فنجانێک له قاوه‌ی مێشکه و
په‌ڕه تێکه‌ڵاوه‌کانی ڕۆژی پێ جیائه‌کرێته‌وه
په‌شیمانی و خیانه‌ت و ئه‌سه‌ف خێزانی تاڵین و
له‌م فنجانه تاڵه‌ی شیعرا
تۆبه‌یان ئه‌نوسرێته‌وه.
.....................
بۆردی ماچێک
گۆنات ڕۆژژمێری منه
هه‌نیه‌ت شه‌قامی په‌نجه بێ که‌سه‌کانمه
که له گیانی خه‌م ڕواوون
که له درزی غوربه‌ته‌وه
چاوه‌ڕوانی به‌خشنده‌ترین هه‌تاوون
من بۆیه له‌سه‌ر لێوه‌که‌ت ..که‌سایه‌تیم تۆمار
ئه‌که‌م
چونکه ده‌رگای ووشه‌یه‌کی میهره‌بانه
پیته‌کانی پردی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاون.
.....................
هه‌شته‌مین سه‌یر
برۆت وه‌کو په‌ڕی مه‌لی ساوا وایه
له هه‌رکوێ‌ی هه‌ڵبه‌ستا داینێم
چاوی ژیان ئه‌یشێوێنێ
به‌ڵام چونکه بانقی شیعر..هه‌موو برژانگ و برۆ بوو
چونکه له‌سه‌ر کۆشکی چاوێک ..بووم به هاوڕێ‌ی
ڕووحم کرد به کلیلێک و
ئه‌م ئه‌نتیکه‌ی جوانیم به‌ست به ژیانمه‌وه
ووتم جوانیت هه‌شته‌مین سه‌یری دونیایه.
.....................
جوگرافیای ئاڵاکان
گیانت جۆرێک بیابانه
هۆنراوه تیایا وون ئه‌بێ و
نیشتمانی په‌نجه‌کان ئه‌شارێته‌وه
ڕه‌نوسی عه‌شق ئه‌سوتێنێ و
قه‌ڵه‌مت تیا ئه‌توێته‌وه
به‌ڵام ته‌نها جوگرافیایه...که ڕێگا بات
ئاڵای عه‌شقی جیهان تیا بشه‌کێته‌وه
.....................
ل
هنگهری
گیان
گه‌ر به‌زه‌ییت به خۆتا هات
دڵ گه‌وره‌ترین باوانه..بۆ شه‌وانت
خه‌یاڵ خۆشترین هێلانه‌ی بێزاری‌یه
خۆشه‌ویستی..پڕ مانا ترین یاری‌یه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ..دژی خه‌نده و بازنه هه‌نگوینی‌یه‌که‌ی عه‌شق
بوویت
وه‌ک مجێوری جه‌هه‌ننه‌م
ئێسقانی خۆت ئه‌سوتێنی
ژیانت له توێ‌ی گیانێکا ...
بازرگانێکی ڕسوایه و ڕۆژگارت مایه‌کاری‌یه
.....................
دوو ئه‌كته‌ر
له‌وه ناچێ..چیرۆكێكمان لێ دروست بێ
نوسه‌ری گه‌وره نازانێ
چی له من و تۆ پێك بێنێ
چه‌ند جار ئه‌ماننوسێته‌وه و یه‌كمان ئه‌خا و
سیناریۆمان ئه‌دڕێنێ
له‌وه ناچێ..له من و تۆ ته‌نافی زه‌مانێك هه‌ڵخا
ناچاره له نیوه‌ی ڕێگای قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
دوو ئه‌كته‌ر له غوربه‌تێكا بخنكێنێ