له مێژه من یاریزانم
له مێژه ناز فراوانترین مه‌لعه‌به
له مێژه من ته‌قوام به‌تاڵ كردۆته‌وه
دڵت تاڵترین مه‌زهه‌به
له مێژه من
كه‌ل و په‌لی سیاسه‌تی عه‌شق ئه‌دوورم
وه‌ك ئه‌كته‌ری ژووری نووستن..له زمانم حاڵی مه‌به
من ده‌مێكه په‌نجه‌كانم..له ئاوی گیانت تێر ناكه‌م
من ئه‌مه‌وێ شیعر بمرێ
به‌ڵام تۆ له ڕۆژگاری خۆت یاخی مه‌به
.....................
خۆ من یه‌كه‌م
گوناهبار نیم
به‌ڵێ منیش گوناهبارم
چیرۆكێكم له لاساری نوسیوه‌ته‌وه پڕ ئه‌زموون
من ئه‌زانم..كه په‌ل و پۆی هۆنراوه‌م تێكه‌ڵت بوون
دانم به گشت خه‌تاكانی دڵا ناوه
به‌ڵام وویستم جارێكی تر..له خه‌یاڵت وه‌رگرمه‌وه
نه‌ڵێن شاعیره شێته‌كه،
پاش سووتانی قه‌سیده‌یه‌ك
پڕ باده‌یه‌ك ئاوی شكست،
ئه‌كا به ده‌م گۆرانی‌یه‌كانی دونیاوه
....................
خۆ من یه‌كه‌م
گوناهبار نیم
به‌ڵێ منیش گوناهبارم
چیرۆكێكم له لاساری نوسیوه‌ته‌وه پڕ ئه‌زموون
من ئه‌زانم..كه په‌ل و پۆی هۆنراوه‌م تێكه‌ڵت بوون
دانم به گشت خه‌تاكانی دڵا ناوه
به‌ڵام وویستم جارێكی تر..له خه‌یاڵت وه‌رگرمه‌وه
نه‌ڵێن شاعیره شێته‌كه،
پاش سووتانی قه‌سیده‌یه‌ك
پڕ باده‌یه‌ك ئاوی شكست،
ئه‌كا به ده‌م گۆرانی‌یه‌كانی دونیاوه
....................
عه‌شق له‌وێ
من ئه‌مه‌وێ
بپرسم ئه‌گه‌ر عه‌شق مرد
زه‌وی له به‌هه‌شت وه‌رئه‌گرێ؟
یان له كه‌مپی جه‌هه‌ننه‌ما..له‌گه‌ڵ من و تۆ میوانه؟؟
تاوانی پێ ئه‌بژێرن
یان له به‌هه‌شت نه‌خشی سه‌ر دیواره‌كانه؟
به‌ڵام عه‌شق،
نه وه‌ك من یاخی‌یه له گیان
نه وه‌ك تۆ شازاده‌ی تاوان
!! .. عه‌شق پڕه له كرده‌وه‌ی شیرین و جوان
....................
ناسكترین
كۆنتراكت
حكوومه‌تی ووڵاتی گشت ووشه‌كانم
تۆش هاووڵاتی نووسینمی
تۆش ئامرازی ده‌سه‌ڵاتمی
تۆش سیاسه‌تی دڵمیت و
مۆزه و ڕابردوو و میراتمی
تۆ چه‌رخێكی له دڵداریم
ناسكترین كۆنتراكتمی