Velkommen til nye Rosas World -Welcome to Rosas World New Page 1
 

           www.aramshad.net                            

Fonti Unikurd Dabgre  ‌


            
              

 

 

فــه‌هــد گــرده‌وانـی

دیموکراتی...دیموکراسی له‌ کوردستان


هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار باوه‌ڕی ته‌واویان به‌ دیموکراتی هه‌یه‌. هه‌ردوو زلحیزب له‌ کۆنگره‌ و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوخۆیی خۆیاندا باسی دیموکراتی ده‌که‌ن و داواش له‌ ئه‌ندامانیان ده‌که‌ن دیموکراسیانه‌ ده‌نگ بده‌ن ، یا گفتوگۆ بکه‌ن . پارتی هه‌رناوه‌که‌شی ووشه‌ی دیموکراتی به‌ پشته‌وه‌ی خۆی ناوه‌. جا پارتی چه‌ند دیموکراتی یه‌ و بایی چه‌ند باوه‌ڕی پێیه‌تی ، ئه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی و ئه‌ندامانی پارتی به‌ تایبه‌تی ده‌توانێ هه‌ڵیسه‌نگێنێ و چوارچێوه‌ی دیموکراسی بوونی بۆ دروست بکات . مامجه‌لال تاڵه‌بانی له‌ هه‌ر دانیشتن و پڕێسکۆنفرانسێک[کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری] دا جار نی یه‌ باسی دیموکراسی نه‌کات و جار نی یه‌ تێکۆشانی خۆی و یه‌کێتی نیشتمانی به‌ دیموکراسی یه‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسێت. هه‌رده‌م ده‌ڵێ و گووتویه‌تی [ئێمه‌ له‌ دژی رژێمی دیکتاتۆری تێده‌کۆشاین بۆ دیموکراتی ئێستاکه‌ش باوه‌ڕمان پێیه‌تی] . مامجه‌لال به‌ گۆچان به‌ دوای ئه‌ندامانی خۆی که‌وتووه‌ و دکتۆر که‌مال خۆشناوی ره‌حمه‌تی له‌ ره‌شماڵه‌که‌ی دڵزاری شاعیر په‌ستاوه‌.ئه‌وه‌ش هه‌ر پڕۆسه‌ی دیموکراسی بووه‌ که‌ یه‌کێتی نیشتمانی به‌ سه‌رکردایه‌تی مامجه‌لال، باوه‌ڕیان پێی بووه‌. یه‌کێتی ره‌نگه‌ دیموکراسیه‌ته‌که‌ی ناوخۆیی خۆی فره‌وانتربێت ، بۆیه‌ هه‌ریه‌که‌ به‌ ئازادی خۆی ، له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی باسی یه‌کێتی ده‌کات .ئه‌ندام هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ یا چه‌ند مانگ داده‌نیشێ ، یا دژی یه‌کێتی ده‌وه‌ستێت و ده‌نووسێت و جنێوان ده‌دات ، که‌چی دیموکراسیانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ندامی یه‌کێتی و دیموکراسیانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدار و لێپرسراو ، ناوان ده‌زانم و هه‌ندێکیان هه‌ر له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌ناسم .به‌ڵام ئه‌وه‌ش با به‌ دیموکراسی بێت و خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی و ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی به‌ تایبه‌تی ، با دیموکراسی بوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، وه‌کو گروپ و حیزب و رێکخراو و به‌ره‌ هه‌ڵسه‌نگێنێت. بیچمی ئه‌و دوو زلحیزبه‌ دیاره‌ و شاردراوه‌ نی یه‌ ، جا چۆن ده‌توانن ئه‌و دوو حیزبه‌ دیموکراسیه‌ت فێری خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و سیسته‌می دیموکراسی چه‌ند له‌ کوردستان دا په‌یڕه‌و ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ پێویستی به‌ خوڕه‌وشت و خۆ رۆشه‌نبیرکردن و گه‌لێک پێویستی تری ژیانه ،‌ تاوه‌کو مرۆڤ فێری ده‌بێت .ئه‌من فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی و دیموکراتی باس ناکه‌م و ته‌نها سه‌رنجی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و ووشه‌ خۆشه‌ی که‌ رۆژانه‌ به‌کار ده‌هێنرێت ده‌نووسمه‌وه‌ ، جا ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی تر لێکی ده‌داته‌وه‌ ئه‌ویش هه‌ر دیموکراسی یه‌ چۆن باسی ده‌کات و هیچ دڵگرانیش نابم له‌وه‌ی که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌رنجه‌کانم بیروڕای خۆی هه‌بێت.هه‌ر بۆ ئاسانکردنی بابه‌ته‌که‌م ئه‌و چه‌ند دیارده‌یه‌ ده‌خه‌مه ‌سه‌ر کاغه‌ز . دیارده‌ی کوشتنی ژن و کچ له‌ کوردستاندا هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌. دیارده‌ی خۆکوشتنی گه‌نج و خۆسووتاندنی ئافره‌ت و کچ هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌. دیارده‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی و دزی کردن له‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌. دیارده‌ی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ و جۆری بیر کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌.بۆ نموونه‌ گه‌نجێکی سویدی به‌لایه‌وه‌ ئاسایی یه‌ بڵێ دۆستی[بۆی فریندی] خوشکم له‌ماڵمان بوو، قاوه‌یه‌کمان پێکه‌وه‌ خوارده‌وه‌ ،ئه‌و گه‌نجه‌ خوشکی ناکوژێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانێک یا یه‌هوودی یه‌ک یا پێستره‌شه‌کی هه‌ڵبژاردووه‌ .به‌ڵام کامه‌ مرۆڤ له‌ کوردستاندا ، جا با مارکسی و دیندار و خه‌ڵکی ساده‌ ش بێت‌ ،ا قاوه‌ له‌گه‌ڵ دۆستی خوشکه‌که‌ی یا کچه‌که‌ی بخواته‌وه‌.ئه‌و کوشتنه‌ له‌وێ وه‌ حه‌ڵاڵه‌ و له‌ سویدیش تاوانه و تاوانبار ده‌بێته‌ قاتیل‌.ئه‌و ژن کوشتنه‌ ره‌وشتی دیموکراسی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری یه‌، یا ره‌وشتی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاری کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی یه‌.ئه‌من ئه‌وه‌ش بۆ فره‌وانی ووشه‌ی دیموکراسی به‌جێ ده‌هێلم ، با دیموکراتیانه‌ وه‌ڵامه‌کان بمێننه‌وه‌. ئه‌و خوشکه‌ی یا براده‌ره‌ی یا هاوڕێ یه‌ی یا به‌رێزه‌ی ، باسی دیموکراسیه‌ت ده‌کات و وانه‌ی دیموکراتی ده‌ڵێته‌وه‌ و چه‌ندیش به‌ خۆی باوه‌ڕی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌ ، هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌. کۆمه‌ڵگا ده‌بێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌، فێربکرێت و ببێته‌ ره‌وشت و ئه‌خڵاق ، ئه‌گه‌رنا دیموکراسیه‌ت ووشه‌یه‌کی بریقه‌داره‌ و په‌یڕه‌وی کردنی ئاوا ئاسان نی یه ،‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر کاغه‌ز و به‌ر چاوان . منیش وه‌کو فه‌ردێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌، باوه‌ڕم به‌ دیموکراتیه‌ته‌ و چه‌ند خۆم به‌ دیموکراتیخواز ده‌ناسم ، هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ دیموکراتیه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ .دیموکراتیانه‌ ده‌ڵێم بژی دیموکراتی و دیموکراسی

 

 
فــه‌هــد گــرده‌وانـی 23/6/2007 ستۆکهۆڵم

 

 مــاڵــه‌وه‌