|
دیموکراتی...دیموکراسی له
کوردستان
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار باوه‌ڕی ته‌واویان به
دیموکراتی هه‌یه. هه‌ردوو زلحیزب له کۆنگره و
کۆبوونه‌وه‌کانی ناوخۆیی خۆیاندا باسی دیموکراتی
ده‌که‌ن و داواش له ئه‌ندامانیان ده‌که‌ن
دیموکراسیانه ده‌نگ بده‌ن ، یا گفتوگۆ بکه‌ن .
پارتی ههرناوهکهشی ووشه‌ی دیموکراتی به پشته‌وه‌ی
خۆی ناوه. جا پارتی چه‌ند دیموکراتی یه و بایی
چه‌ند باوه‌ڕی پێیه‌تی ، ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان
به گشتی و ئه‌ندامانی پارتی به تایبه‌تی ده‌توانێ
هه‌ڵیسه‌نگێنێ و چوارچێوه‌ی دیموکراسی بوونی بۆ
دروست بکات . مامجه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ر
دانیشتن و پڕێسکۆنفرانسێک[کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری]
دا جار نی یه باسی دیموکراسی نه‌کات و جار نی یه
تێکۆشانی خۆی و یه‌کێتی نیشتمانی به دیموکراسی یه‌وه
هه‌ڵنه‌واسێت. هه‌رده‌م ده‌ڵێ و گووتویه‌تی [ئێمه
له دژی رژێمی دیکتاتۆری تێده‌کۆشاین بۆ دیموکراتی
ئێستاکه‌ش باوه‌ڕمان پێیه‌تی] . مامجه‌لال به
گۆچان به دوای ئه‌ندامانی خۆی که‌وتووه و دکتۆر
که‌مال خۆشناوی ره‌حمه‌تی له رهشماڵهکهی
دڵزاری شاعیر په‌ستاوه.ئه‌وه‌ش هه‌ر پڕۆسه‌ی
دیموکراسی بووه که یه‌کێتی نیشتمانی به سه‌رکردایه‌تی
مامجه‌لال، باوه‌ڕیان پێی بووه. یه‌کێتی ره‌نگه
دیموکراسیه‌ته‌که‌ی ناوخۆیی خۆی فرهوانتربێت ،
بۆیه هه‌ریه‌که به ئازادی خۆی ، له ده‌ره‌وه‌ی
یه‌کێتی نیشتمانی باسی یه‌کێتی ده‌کات .ئه‌ندام هه‌یه
بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ یا چه‌ند مانگ داده‌نیشێ ، یا
دژی یه‌کێتی ده‌وه‌ستێت و ده‌نووسێت و جنێوان ده‌دات
، که‌چی دیموکراسیانه ده‌بێته‌وه ئه‌ندامی یه‌کێتی
و دیموکراسیانه ده‌بێته‌وه ده‌سه‌ڵاتدار و
لێپرسراو ، ناوان ده‌زانم و هه‌ندێکیان هه‌ر له
نزیکه‌وه ده‌ناسم .به‌ڵام ئه‌وه‌ش با به
دیموکراسی بێت و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ئه‌ندامانی
یه‌کێتی نیشتمانی به تایبه‌تی ، با دیموکراسی
بوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، وه‌کو گروپ و
حیزب و رێکخراو و به‌ره هه‌ڵسه‌نگێنێت. بیچمی ئه‌و
دوو زلحیزبه دیاره و شاردراوه نی یه ، جا چۆن
ده‌توانن ئه‌و دوو حیزبه دیموکراسیه‌ت فێری خه‌ڵکی
کوردستان بکه‌ن و سیسته‌می دیموکراسی چه‌ند له
کوردستان دا په‌یڕه‌و ده‌کرێت ، ئه‌وه پێویستی به
خوڕه‌وشت و خۆ رۆشهنبیرکردن و گه‌لێک پێویستی تری
ژیانه ، تاوه‌کو مرۆڤ فێری ده‌بێت .ئه‌من فه‌لسه‌فه‌ی
دیموکراسی و دیموکراتی باس ناکه‌م و ته‌نها سه‌رنجی
خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و ووشه خۆشه‌ی که رۆژانه به‌کار
ده‌هێنرێت ده‌نووسمه‌وه ، جا ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی
تر لێکی ده‌داته‌وه ئه‌ویش هه‌ر دیموکراسی یه
چۆن باسی ده‌کات و هیچ دڵگرانیش نابم له‌وه‌ی که
به پێچه‌وانه‌ی سه‌رنجه‌کانم بیروڕای خۆی هه‌بێت.هه‌ر
بۆ ئاسانکردنی بابه‌ته‌که‌م ئه‌و چه‌ند دیارده‌یه
ده‌خه‌مه سه‌ر کاغه‌ز . دیارده‌ی کوشتنی ژن و کچ
له کوردستاندا هه‌ر په‌یوه‌ندی به دیموکراسیه‌ت
هه‌یه. دیارده‌ی خۆکوشتنی گه‌نج و خۆسووتاندنی
ئافره‌ت و کچ هه‌ر په‌یوه‌ندی به دیموکراسیه‌ت هه‌یه.
دیارده‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی و دزی کردن له ده‌وڵه‌ت
هه‌ر په‌یوه‌ندی به دیموکراسیه‌ت هه‌یه. دیارده‌ی
بواری رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌خنه
و جۆری بیر کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر په‌یوه‌ندی به
دیموکراسیه‌ت هه‌یه.بۆ نموونه گه‌نجێکی سویدی به‌لایه‌وه
ئاسایی یه بڵێ دۆستی[بۆی فریندی] خوشکم له‌ماڵمان
بوو، قاوه‌یه‌کمان پێکه‌وه خوارده‌وه ،ئه‌و گه‌نجه
خوشکی ناکوژێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانێک یا یه‌هوودی
یه‌ک یا پێسترهشهکی هه‌ڵبژاردووه .به‌ڵام کامه
مرۆڤ له کوردستاندا ، جا با مارکسی و دیندار و خه‌ڵکی
ساده ش بێت ،ا قاوه له‌گه‌ڵ دۆستی خوشکه‌که‌ی
یا کچه‌که‌ی بخواته‌وه.ئه‌و کوشتنه له‌وێ وه حه‌ڵاڵه
و له سویدیش تاوانه و تاوانبار ده‌بێته قاتیل.ئه‌و
ژن کوشتنه ره‌وشتی دیموکراسی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری
یه، یا ره‌وشتی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاری کۆمه‌ڵگای
رۆژهه‌ڵاتی یه.ئه‌من ئه‌وه‌ش بۆ فره‌وانی ووشه‌ی
دیموکراسی به‌جێ ده‌هێلم ، با دیموکراتیانه وه‌ڵامه‌کان
بمێننه‌وه. ئه‌و خوشکه‌ی یا براده‌ره‌ی یا هاوڕێ
یه‌ی یا به‌رێزه‌ی ، باسی دیموکراسیه‌ت ده‌کات و
وانه‌ی دیموکراتی ده‌ڵێته‌وه و چه‌ندیش به خۆی
باوه‌ڕی به دیموکراسیه‌ت هه‌یه ، هه‌ر په‌یوه‌ندی
به دیموکراسیه‌ت هه‌یه. کۆمه‌ڵگا ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه،
فێربکرێت و ببێته ره‌وشت و ئه‌خڵاق ، ئه‌گه‌رنا
دیموکراسیه‌ت ووشه‌یه‌کی بریقه‌داره و په‌یڕه‌وی
کردنی ئاوا ئاسان نی یه ، که ده‌که‌وێته سه‌ر
کاغه‌ز و به‌ر چاوان . منیش وه‌کو فه‌ردێکی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه، باوه‌ڕم به دیموکراتیه‌ته و چه‌ند
خۆم به دیموکراتیخواز ده‌ناسم ، هه‌ر په‌یوه‌ندی
به دیموکراتیه‌ته‌وه هه‌یه .دیموکراتیانه ده‌ڵێم
بژی دیموکراتی و دیموکراسی
فــه‌هــد گــرده‌وانـی 23/6/2007 ستۆکهۆڵم
|