|
|
 |
تۆم خۆش
ناوێ ... هۆنراوه‌ی شــاڵاو عه‌لی له سوێد
|
چیت لێم ده‌وێ
له‌وه‌ی زیاتر ئاوی چاوم
ده‌که‌ی به شه‌رابی نۆشت
چیت لێم ده‌وێ
له‌وه‌ی زیاتر خه‌وی خاوم ده‌وه‌رێنی و
خوێنی دڵم
ده‌که‌ی به‌کاسه شه‌ربه‌تێ
بۆ سه‌ر مێزی عیشق وجۆشت
چیت لێم ده‌وێ
له پاش ئه‌وه‌ی
هه‌رچی هه‌مبوو هه‌مووت سووتاند
تاگه یشته دوا په‌یکه‌ری
خۆشه‌ویستی ... و
به‌یادێکا هه‌مووت شکاند
چیت لێم ده‌وێ
نامه نه‌ما بۆت نه‌نووسم
له‌سه‌ر لق وچڵ وچرۆ
تۆش شوێن نه‌ما پڕی نه‌که‌ی
له زه رده‌خه‌نه‌ی به درۆ
چێت لێم ده‌وێ
شه‌قام نه‌ما
فرمێسکی لێ هه‌ڵنه‌ڕێژم
دره‌خت نه‌ما له سێبه‌ریا
خه‌ونێکی نوێی لێ نه‌نێژم
وه‌ک دارستانی سووتاوو بووم
به دوای قومێ ئاوتا وێڵ بووم
ئه‌وساتانه‌ی پێت ده‌گووتم
خۆشه‌ویستم
گه‌ر تۆ بیابانێکی ووشک بی
من ڕه‌هێڵ بم
تازه ئیتر چیت لێم ده‌وێ
له‌دوای ئه‌وه‌ی
له بیرت چوو
ئه‌وڕۆژانه‌ی سه‌دان ناومان
بۆ منداڵی خه‌ونه‌کانمان
ده‌نووسی له قه‌دی دارا
نه‌مئه‌زانی ئه‌وڕۆژه دێ
هه‌رچی یادو یادگاریه
له‌سه‌ر دڵم
ده‌بێ به ئێش و ئازارا
ئیتر تازه چیت لێم ده‌وێ
نه‌که‌ی هه‌رگیز
له خه‌ونیشا بیدرکێنی
نه‌که‌ی ڕۆژێ هه‌ڵه بکه‌ی
یان لای که‌سێ باسم بکه‌ی
لێره‌و له‌وێ
بڵێ ی هێشتان خۆشم ده‌وێ
دڵنیا به تا تۆ مابی
گوێت لێ نابی له‌وه‌ی زیاتر
هه‌ر پێت ده‌ڵێم ... چیت لێم ده‌وێ
بڕۆ ئیتر هیچ تۆم ناوی
هه‌موو دونیاشم خۆش بوێ
تاکو ماوم
تۆم خۆش ناوێ
|
|
|
| |
|
|